بابەتتەکنەلۆجیا

گەورەترین تورباینی بای جیهان

گەورەترین تورباینی بای جیهان کارەبای ٢٠ هەزار ماڵ دابین دەکات.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەر دەڵێت: ئەم تورباینه لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بەرگری لە بڵاوبوونەوەی ١.٦ ملیۆن تۆن کاربۆن دەکات. لەگەڵ بەرزبوونەوەی داخواز بۆ وزەی خاوێنتر، تورباینەکانی با خەریکی گەشەسەندنن. بۆ زانینی هێزی تورباینێکی ئاسایی با، ئەوەندە بزانن کە یەک دەور سووڕانەوەی پەڕەکانی، کارەبای ماڵێک بۆ دوو ڕۆژ دابین دەکات! ئێستا کۆمپانیای چینیی گوانگدۆنگ تورباینێکی بای بەرهەم هێناوە کە کارەبای ٢٠ هەزار ماڵ دابین دەکات.

تورباینی ١٦ مێگاواتیی MySE 16.0-242 کە تیرەی ٢٤٢ مەتر و درێژایی هەر پەڕەی ١١٨ مەتره، لە چاو جۆری پێش خۆی کە ١١ مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا، تیرەی ڕۆتۆر تەنیا ١٩% زۆرتر بووە بەڵام هێزی تورباینەکە ٤٥% بەرز بووەتەوە و ئەوەش وای کردووە کارامەیی ئەو، گەشەیەکی بەرچاو بکات. هەر تورباینێکی لەم جۆره، لە ساڵدا ٨٠ هەزار مێگاوات-کاتژمێر وزە بەرهەم دەهێنێت کە کارەبای ٢٠ هەزار ماڵ دابین دەکات. جگە لەوەش، لە مەودای تەمەنی ٢٥ ساڵیی خۆیدا بەرگری لە بڵاوبوونەوەی ١.٦ ملیۆن تۆن کاربۆن دەکات.

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button