بابەتگەردوونناسی

هەسارۆکەیەکی مەزن هەفتەی داهاتوو بە خێرایی ۷۵۰۰۰km/h به تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت

بە پێی ڕاپۆڕتی (سی ئێن ئێن) له ڕۆژانی داهاتوودا، هەسارۆکەیەکی مەزن بە خێرایی زیاتر لە ۷۵۰۰۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێر، بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت.
بە پێی هەواڵی (ناسا) ناوی ئەم هەسارۆکەیە ۷۴۸۲ یا PC1 ۱۹۹۴ و هۆی ئەو ناولێنانە ئەوەیە کە لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن (ڕۆبێرت مەک نات) لە ئوسترالیاوە دۆزراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆڕتی (سی ئێن ئێن) لە ١٨ی ژانویەی ٢٠٢٢ کاتژمێر ٤:٥١ی دوای نیوەڕۆ، بە کاتی ڕۆژهەڵات، ٧٤٨٢ بە نزیکترین شوێنی زەوی دەگات.
لەلایەکی دیکەشەوە گومان ناکرێت کە ٧٤٨٢ مەترسیدار بێت چونکە لە نزیکترین حاڵەتدا ۲ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی دوورە.

کەواتە ئەگەر دەتانهەوێت چاو لەم هەسارۆکە گەورەیە بکەن کە لە ڕابردوودا بە هەڵە پێیان دەکوت ئاخر زەمان، تەنیا پێویستیتان بە تێلێسکۆپێک هەیە؛ ئەگەر تێلێسکۆپتان لە بەر دەستدا نییە یان زۆر تەپلۆسن و ناتوانن بچنە دەرەوە، دەتوانن بچنە سەر هێڵ و بەشێوەی ڕاستەوخۆ چاوی لێ بکەن.

وەرگێڕ: سومەیە کەریمی

 

سەرچاوه

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button