بابەتتەندروستی

ئایا دەتوانین بەفر بخۆین؟ زانستوانان دەڵێن بەڵێ بەڵام بەم ئامۆژگاریانەوە

بەفر کوردستانی داپۆشیوە و پرسیار ئەوەیە کە خواردنی ئەو بەفرە تا چەندە تەندروستە؟
بۆ وڵامی ئەو پرسیارە لە جێف گافنی، مامۆستای زانکۆی ئارکانساس لە بواری کیمیادا پرسیارمان کرد کە بەفر لە چی پێک هاتووە؟
لە وڵامدا مامۆستا دەڵێت: “زۆربەی بەفر، ئاوە بەڵام وێڕای ئاو، بەپێی ئەو ناوچەی کە بەفری لێ باریوە دەکرێت سولفات، نیترات، فۆرمالدیهاید یان جیوەی تێدا ببێت.”

کاتێک کە دەبارێت، بەفر، وەکوو تۆڕێکی ماسیگرتن، ئاسمان خاوێن دەکاتەوە. باوترینیان کاربۆنی ڕەش، یان ڕەشیی دووکەڵە کە لە سووتانی دار و هێزگەکانەوە دێت. هەر بۆیە پێشنیار دەکرێت کە چەند کاتژمێر دوای بەفربارینەکە ڕاوەستین و دواتر بەفرەکە هەڵگرینەوە. بەڵام مامۆستا گافنی دڵنیامان دەکاتەوە کە ئەگەر هەر لە سەرەتای بەفربارینەوە دەست پێ بکەین بە هەڵگرتنی بەفرەکە، ئاستی پیسایی ناو بەفرەکە زۆر کەمترە لەوەی کە ژەهراوی بێت.

بەڵام کاتێک کە بای دێت، ئاگادار بن! چون کاتێک کە بەفرەکە نزیکی زەوی ئەبێتەوە، بە هۆی بایەکە، لەگەڵ خۆڵ تێکەڵ دەبێت و بەپێی ئەوەی کە لە خۆڵەکەدا چی تێدا بێت لەوانەیە بۆ خواردن ناتەندروست بێت.
هەروەها باشترە لە خواردنی بەفرێک کە زەرد بووە خۆ بپارێزین. هەروەها هیچکات بەفرێک کە ماڵراوە مەخۆن، چونکە لەوانەیە لەگەڵ خۆڵ و مادەی کیمیایی وەک مەگنیزیۆم کلۆراید تێکەڵ بووبێت کە بۆ تۆ زیانی هەیە.

هەموو ئەمانە لە لایەکەوە، زۆربەی توێژەران زیاتر لەوەی نیگەرانی ئەوە بن کە بەفر چی تێدایە، زیاتر نیگەرانی ئەوەن کە بەزوویی، بە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا، لەوانەیە ئیتر بەفر نەبینینەوە. بۆیە تا ئەو کاتەی کە بەفر هەیە چێژی خۆتانی لێ وەربگرن.

ڕەشیی دووکەڵ soot
فۆرمالدیهاید Formaldehyde

وەرگێڕ: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button