بابەتمێشک

مێشکی پشیلەکان خەریکە بچووک دەبێتەوە و ئەوەش هەمووی بە هۆی هەڵەی مرۆڤەکانەوەیە!

کاسەسەر و مێشکی پشیلە ماڵییەکان لە ماوەی ١٠ هەزار ساڵی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی بەرچاو بچووک بووەتەوە.

توێژینەوە نوێیەکان دەڵێن: هۆگریی هەزار ساڵەی مرۆڤ، بووەتە هۆی بچووکبوونەی مێشکی پشیلەکانتان.

ئەوە ئەکامی توێژینەوەیەکە کە ئەندازەی کاسەسەری پشیلە مۆدێڕنە ماڵییەکانیان لەگەڵ دوو لە نزیکترین باوباپیرانە کێوییەکانیان (جۆری ئەفریقایی و ئەورووپی) بەراورد کردووە.

ئەمە بەو واتایە نییە کە بە دڵنیاییەوە پشیلەکانی ئێوە لە پشیلەیەکی کێوی گەمژەترە.
بەپێی گریمانەیەک، گرینگیدان بە دەستەمۆکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان بووەتە هۆی گۆڕانکاریی نەخوازراو لە شێوەی پەرەسەندنی مێشکی ئەو ئاژەڵانەدا.

ڕەنگە ئەم گۆڕانکارییانە کاتێک دەست پێ دەکەن کە ئاژەڵەکە هێشتا ئاولەمەیەکە و تازە دەست بە پەرەسەندنی ئەو خانە دەمارییانە دەکات کە ڕۆڵێکی گرینگیان لە پەرەسەندنی سیستمی دەماریدا هەیە.

چەند توێژینەوەی تریش لە ڕێگەی جیاوازەوە، هەمان ئاکامیان بەدەست هێناوە.
ئەمە نیشان دەدات کە دەستەمۆکردن لە ماوەی چەند هەزار ساڵی ڕابردوودا، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر گوورانی پشیلەکان بووە. دیاردەیەک کە لە زۆربەی جۆرەکانی تری ئاژەڵە ماڵییەکاندا دەبینرێت. وەک: بزن، کەروێشک، سەگ و هتد.

Wild : کێوی
Skull: کاسەسەر
Neural crest cell: خانەکانی لێواری دەماری
Evolution: گووران

وەرگێڕ: نەسیبە بارانی
پێداچوونەوەی زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button