بابەتتەندروستی

دۆزەرەوەی ڤایرۆسی HIV و براوەی نۆبڵی پزیشکی کۆچی دوایی کرد

میدیاکانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، لۆک مۆنتانیە، ڤایرۆسناس و براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی به بۆنەی دۆزینەوەی ڤایرۆسی نوقسانیی سیستمی بەرگریی مرۆڤ (HIV) کە هۆی نەخۆشیی ئایدزه، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مۆنتانیه نیوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی ٢٠٠٨ی بە هاوبەشی لەگەڵ زانستوانی فەڕەنسی، فرانسوا بارێ سینوسی بە بۆنەی تێکۆشانیان بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی (HIV) وەرگرت. نیوەکەی دیکەشی، زانستوانی ئەڵمانی، هاراڵد زورهاوزن بە بۆنەی لێکۆڵینەوە لەسەر شێرپەنجە بردییەوە.
مۆنتانیە لە ساڵی ١٩٣٢دا لە فەڕەنسا لەدایک بووە و هەر لەوێش دکتۆرای وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٧٢دا بووە بە سەرپەرشتی بەشی ئەنکۆلۆژیی ڤایرۆسی لە ئەنستیتۆی پاستۆر و لە ساڵی ١٩٧٧دا چووە بۆ کۆلێژی کوینز لە شاری نیۆیۆرک.
دواتر بووە بە بەڕێوەبەری ڕیکخراوەی جیهانیی لێکۆڵینەوە و پێشگریی ئایدز لە شاری پاریس.
ئەو چەند ساڵ پێش لە بەربڵاوبوونی ئایدز لە دنیادا، لەسەر چۆنیەتیی ڤایرۆسەکانی هۆکاری ئەم نەخۆشییە و زانینی کاریگەریی ئەم ڤایرۆسانه لەسەر جینەکانی مرۆڤ، لێکۆڵینەوەی کردووە و دەسکەوتێکی بەرچاویشی هەبووە.
ڕێکخراوەی خواردن و دەرمان (FDA)ی ویلایەتە یەکگرتووەکان، دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو یەکەم پێکوتەی دژ به ڤایرۆسی (HIV)یی پەسەند کرد.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button