بابەتتەندروستی

سوید و نەرویج و دانمارک قەدەخەی هاتوچۆی کۆرۆنایان هەڵگرت!

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) هۆشداری دەدات کە یەکجار زووە!

هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە خەڵک لە کۆرۆنا و قەدەخەکانی پەیوەندیدار بە کۆرۆناوە بێزار بوونە، بەڵام ئاخۆ کاتی ئەوە هاتووە قەدەخەکان هەڵبگرین؟

ئاخۆ دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە یان هەندێک وڵات خەریکن کارێکی مەترسیدار دەکەن؟

دانمارک دەستپێکی ئەم مانگە هەموو قەدەخەکانی هاتوچۆی هەڵگرت، نەرویجیش لە هەمان کاتدا کۆتاییی بە زۆربەی قەدەخەکانی کۆرۆنا هێنا. سویدیش لە ٩ی فێبریوەری زۆربەی قەدەخەکانی هەڵگرت.

سوید ڕای گەیاند: لە دەستپێکی مانگی ئەپریلەوە، کۆرۆنا وەک نەخۆشییەک کە «مەترسییەکی بۆ کۆمەڵگە نییە یان هەڕەشەیەک لە تەندروستیی گشتی ناکات»، پێناسە دەکات.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕای گەیاند: «لە کاتێکدا کە زۆربەی وڵاتەکانی دونیا دیسان لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای کۆرۆنا ڕووبەڕوو بوونەتەوە، وەها بڕیارێک زۆر مەترسیهێنەرە. جارێ زووە بڕیار بدەین لە بەرانبەر کۆرۆنا سەر کەوتووین یان شکستمان هێناوە»

هەڵگرتنی قەدەخەکانی هاتوچۆ لەوانەیە خەڵک بۆ ماوەیەکی کەم خۆشحاڵ بکات بەڵام ئەگەر ڤایرۆسەکە دیسان پەرە بستێنێتەوە، ئاخۆ خەڵکی ئەورووپا ئامادەن تێچووی ئەم خۆشحاڵییە بە تەندروستیی خۆیان بدەن؟

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button