بابەتتەندروستی

دانەوێڵە کەمکەڵکەکان هیوایەک بۆ ئاسایشی خۆراک و خواردەمەنیی داهاتوو!

خۆڕاگریی دانەوێڵە سەرەکییەکان لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا بەرتەسک و سنووردارە و هەر ئەم بابەتەش توێژەران و بەرهەمهێنەران ناچار دەکات سەبارەت بە ئاسایشی داهاتووی خواردەمەنی، لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێگەی تازە بدۆزنەوە.

پێداچوونەوەیەک لە گۆڤاری فیتۆلۆجێستیکی نوێ، ئەو دانەوێڵانەی کە کەمتر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت تاقی دەکاتەوە و جینی تایبەتی ئەو دانەوێڵانەی بە شێوەی خۆجێیی و لە ناوچەگەلێکی کەمدا بەرهەم دێن، بۆ هاوئاهەنگیی زیاتر و بەهرەی زیاتر تاوتوێ دەکات.

بەپێی تێبینیی نووسەرانی ئەم پێداچوونەوەیە لە ماوەی ۲۰ ساڵی ڕابردوودا چەند دانەوێڵەیەک وەک: کینۆوا، نۆک و لووبیای سوودانی کە پێشتر بە کەمکەڵک هەژمار دەکران، لەم ماوەیەدا زۆرتر ناسراون و توێژینەوەیەکی زۆرتریان لەسەر کراوە.

ئەوان جەختیان کردووەتەوە کە پێ دەچێت هەندێک بەروبوومی کەمتربەکارهاتوو، جیاوازیی بۆماوەیی (جینەتیکی) گرنگیان بۆ یارمەتیی مرۆڤ و نائارامیی خۆراک لە چەند دەیەی داهاتوودا هەبێت.

زۆربەی ئەم دانەوێڵانە جینۆمیان هەیە. ئاسانیی ئەوەیکە دەتوانین جینۆمەکان بچێنین واتە: ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی بەرفراوان جینەکانی پەیوەندیدار بە تایبەتمەندییە گرنگەکان وەک کارایی و خۆڕاگری بەرامبەر بە ئاڵوگۆڕەکانی کەشوهەوا بپشکنین و بۆ ئەو دانەوێڵانەی کەمتر بەکار هاتوون، بەکاریان بهێنین و بۆ بەرەنگاربوونەوەی نائارامیی خواردەمەنی لێی سوودمەند ببین.

وشەکان:

quinoa کینۆوا
Pigeonpea لووبیای سوودانی

وەرگێڕان: فریا ڕەش ئەحمەدی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button