بابەتژینگە

کالیفۆرنیا لەسەر لێواری ١٠٠%ی کەڵکوەرگرتن لە وزەی جێگرەوەیە.

خەریکین باسی یەک ملیۆن تەختەی خۆری لەسەر بانی ماڵەکان دەکەین!

ماڵپەڕی “دێزرت سان” ڕایگەیاند: کالیفۆرنیا لە ئاستی ئەمەدایە ١٠٠%ی وزەی خۆی لە سەرچاوە جێگرەوەکانەوە دابین بکات.

ئۆپەراتۆری سیستمی سەربەخۆی کالیفۆرنیا (CAISO) کە ڕێکخراوەیەکی نادەوڵەتییە و بەسەر بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئاو و کارەبای ویلایەتی کالیفۆرنیادا چاودێری دەکات، پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە ئەم ویلایەتە ١٠١%ی پێداویستیی وزەی خۆی لە سەرچاوە جێگرەوەکانەوە دابین کردووە و کەمێک زیادەی ماوە کە هەناردەی دەرەوەی کردووە.

گوتەبێژی ڕێکخراوەکە گوتی: ئەم حاڵەتە بۆ چارەگێک بەردەوام بوو و دواتر گەڕایەوە بۆ ٩٧% بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر بنەمای سەرچاوەی جێگرەوە.

نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەم وزەیە واتە ١٢٣٩١ مێگاوات لە تەختە خۆرییەکانەوە و ئەوەی ماوە لە سەرچاوەی با، گەرمای زەوی، و سەرچاوەکانی دیکەوە بەرهەم هاتووە.

بەهۆی ئیشکەساڵی لە ناوچەکە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان دابەزینێکی زۆری بووە و جێگەی متمانە نەماوە.

دەسەڵاتدارانی کالیفۆرنیا بەڵێنیان داوە پێش کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥، سەرجەم جموجۆڵەکانی “دیابلۆ کانیۆن” تاکە هێزگەی ناوکیی ویلایەت ڕابگرن.

کالیفۆرنیا هێشتا لە هێزگەکانیدا سووتەمەنیی فۆسیل دەسووتێنێت. بەڵام ئەو وزەیەی بەرهەمی دەهێنێت ئەگەر زیاترلەپێویست بوو، هەناردەی ویلایەتە دراوسێکانی دەکات.

Desert Sun: دێزرت سان
California Independent System Operator (CAISO): ئۆپەراتۆری سیستمی سەربەخۆی کالیفۆرنیا
Diablo Canyon: دیابلۆ کانیۆن

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button