بابەتگەردوونناسی

هاوکاریی کەونارناسانی کورد و ئەڵمانی بۆ پشکنینی شارە ٣٤٠٠ ساڵەکەی کە ئەم دواییە لەسەر ڕووباری دیجلە وە دەر کەوت.

کەونارناسی کورد دکتۆر حەسەن ئەحمەد قاسم، سەرۆکی ڕێکخراوی کەونارناسیی کوردستان و کەونارناسانی ئەڵمانی پڕۆفیسۆر ئیڤانا پولیتز (زانکۆی فڕایبۆرگ) و پڕۆفیسۆر پیتەر فێڵتزنێر (زانکۆی تووبینگن) بڕیاریاندا دەست بکەن بە هەڵکۆڵینی هاوبەش لە شاری «کەموونە». هەڵکۆڵینەکان لە مانگەکانی یەک و دووی ٢٠٢٢ بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دێرینە و میرات (شوێنەوار و کەلەپور)ی دهۆک ئەنجام دراون.

 

بەو پێیەی کە دیار نەبوو کەی ئاستی ئاوی دیجلە دیسان بەرز دەبێتەوە، تیمی کەونارناسیی کورد-ئەڵمانی ماوەیەکی زۆر کەمیان بۆ چالاکی هەبوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوە کە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا نەخشەی شارەکە بە سەرکەوتوویی بکێشن.

 

جگە لە کۆشکێک، کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨دا تۆمار کرابوو، چەندین بینای گەورەی دیکە لە شارەکەدا دۆزرانەوە: قەڵایەکی گەورە بە دیوار و بورجەوە، کۆگایەکی گەورە بۆ پاشەکەوتکردن و کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی.

 

هەرچەند دیوارەکان لە خشتی قوڕی وشککراو بە خۆر پێکهاتوون و زیاتر لە ٤٠ ساڵە کە لە ژێر ئاودان، بەڵام کەونارناسەکان سەریان سووڕ ما کە ئەم خشتانە لە دۆخێکی باشدا پارێزراو ماون.

 

ئیڤانا پولیتز دەڵێت: «بینای کۆگاکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە دەبێت بڕێکی زۆر کاڵای تێدا هەڵگیرابێت، ڕەنگە لە هەموو ناوچەکەوە هێنرابێت». دکتۆر حەسەن ئەحمەد لە کۆتاییدا دەڵێت: «ئەنجامی هەڵکۆڵینەکان دەری دەخەن کە ئەو شوێنەوارە ناوەندێکی گرنگ بووە لە ئیمپراتۆریی میتانی».

Prof. Ivana Puljiz (University of Freiburg)

Prof. Peter Pfälzner (University of Tübingen)

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button