بابەتتەندروستی

خواردنی شیر بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانە بۆ کالیسیۆم و پرۆتینەکانی ئاژەڵ و وەرگرتنی ڤیتامین B12 لەلایەن زۆربەی ڕێنماییە خۆراکییەکانەوە پێشنیار دەکرێت 

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێنماییە نیشتمانییەکانی خۆراک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە گەورەکان پێویستە سێ کوپ یان ٧٣٢ میل لە ڕۆژدا شیر بخۆنەوە، هەڵبەت پێشنیار کراوە شیری کەمچەوری بخۆنەوە، بەڵام ئەم ئاستە لە خواردنەوەی شیر بە دەگمەن بەدی دەکرێت و لەبری ٧٣٢ میل شیر دەکرێت کەڵک لە شیرەمەنییەکان (ماست، پەنیر، دۆ، کەشک) وەربگرن.

سەرەڕای ڕێژەی چەوریی شیری تەواو، بەپێی شیکارییەکی کۆتایی لە توێژینەوەکان کە لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە دەرکەوت خواردنی ٢٠٠ میل شیر لە ڕۆژدا پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی رێژەی بەرچاوی ٦٪ی لە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان (دەمار) هەیە.

توێژینەوەیەکی گەورەی سویدی کە لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە باس لەوە دەکات بەکارهێنانی ڕۆژانە ٢٠٠ میل شیر پەیوەندیی لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی مردن هەیە.

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی
چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button