بابەتژینگە

وا وێدەچێت کارگەکان لەگەڵ یەکتر قسە بکەن!بە بەکارهێنانی نزیکەی ٥٠ «وشە»!

کارگ بوونەوەرێکە کە نە دەجووڵێتەوە نە ڕاو دەکات! بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە لەگەڵ یەکتر وتووێژ بکەن!

لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دوایەدا، زانایەکی زانکۆی ڕۆژئاوای ئینگلتەرا، بە چەقاندنی ئەلەکترۆد لە ناو چوار جۆری کارگ بۆی دەرکەوت کە وا وێدەچێت کارگەکان بە کەڵکوەرگرتن لە پەستان (پاڵس)ی ئەلەکتریکی، لەگەڵ یەکتر پەیوەندی دەگرن.
شیکارییەکی بیرکاری بۆ ئەو سیگناڵە ئەلەکتریکییانە کە کارگەکان بۆ یەکتری دەنێرن دەری خست کە شێوازی ئەم «پەیامانە» بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە قسەکردنی مرۆڤ دەچێت.

ئەم زانایە بۆی دەرکەوتووە کە سیگناڵەکان وەها پێشکەوتوون کە لە ڕاستیدا لە وشەکان دەچن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەو گومانە بگات کە ڕەنگە فەرهەنگی وشەکانی کارگێک نزیکەی ٥٠ وشە لە خۆ بگرێت.

کارگەکان لە ڕێگەی هایفایەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ یەکتر دەگرن. هایفا (دەزووەکەڕوو) ڕیشاڵی درێژ و لقدارە کە زیندەوەران بۆ پەرەسەندن و گەڕان بەدوای دەوروبەریاندا بەکاری دەهێنن.

توێژینەوەکانی دەریانخستووە کە کاتێک کارگێک سەرچاوەی خۆراکی نوێ دەدۆزێتەوە، ژمارەی ئەم پاڵسە ئەلەکتریکییانەی کە بە هایفادا تێ دەپەڕن بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وا نیشان دەدات کە ڕەنگە کارگەکان ئەم «پەیامە» بنێرن بۆ ئاگادارکردنەوەی یەکتر لە سەرچاوەیەکی نوێی خۆراک.
University of the West of England
hyphae دەزووەکەڕوو

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button