بابەتمێشک

بیستن و قسەکردن، هەردووکیان یەک بەشی مێشک چالاک دەکەن!

توێژەران دەڵین ئەو بەشانەی مێشک کە کاری دەربڕینی زمان ئەنجام دەدەن هەر ئەو بەشانەن کە لە کاتی وەرگرتن و بیستندا چالاک دەبن.

ئەم ئەنجامە لە لایەن گرووپێکی توێژینەوە لە زانکۆی فرایبۆرگ بە دەست هاتووە و وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە کە ماوەی چەند دەیە جێگەی مشتومڕ بووە. ئەویش ئەوەی  کە کاتی قسەکردن کام بەشەی مێشک چالاک دەبێت؟!

سەرەڕای پێشکەوتنە بەرچاوەکانی زانستی دەماریی زمان لە چەند دەیەی ڕابردوودا زانیاریی زۆر کەم لەبەر دەستدا بوو لەسەر ئەوەی کاتی قسەکردنی ئاسایی و ڕۆژانە کام بەشانەی مێشک سەرقاڵ دەبن.

پرسێکی گرینگ لەم توێژینەوەدا ئەوەیە کە دەبێت چالاکیی مێشک لە کاتی قسەکردن و وتووێژی ئاسایی ڕۆژانەدا سەیر بکرێت و دۆخی تاقیگە و وتووێژی نائاسایی زۆر جیاوازە لە زمانی ئاسایی کە هەلومەرجێکی بۆ دیاری نەکراوە.

توێژەرانی زانکۆی فرایبۆرگ بە تۆمارکردنی چالاکیی مێشکی کۆمەڵێک بەشداربوو لە کاتی قسەکردنی ئاساییدا کە نەخۆشیی دەمارییان بوو، بەو ئەنجامە گەیشتن کە هەمان ئەو بەشانەی مێشک چالاک دەبن کە لە کاتی بیستن و وەرگرتنی زماندا چالاک دەبن. هەروەها ڕاستییەکی دیکە ئاشکرا بوو ئەویش ئەوەی کە ئەو بەشانە کاتی بیستنی دەنگی ژاوەژاو کە تایبەت بە ئاخاوتنی مرۆڤ نین چالاک نابن و توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە چالاکیی ئەو بەشە تەنیا تایبەت بێت بە ئاخاوتنی مرۆڤ.

 

تێبینی: ئەو بەشەی مێشک کە چالاک دەبێت لە وێنەکەدا بە ڕەنگی پەمەیی پیشان دراوە.

 

وشەکان:

neuroscience of language زانستیی دەماریی زمان

 

سەرچاوە:

 

What Articulation Relevant Brain Regions Do When We Listen

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button