بابەتزانستە بنەماییەکان

ڕۆزالیند فرانکلین | ئەو ژنە زانستوانانەی مێژوو لە بیری کردوون

لە ساڵی ١٩٥٢دا لە ئاکامی تاقیکارییەکانی کیمیازانی بەریتانی، ڕۆزالیند فرانکلین، وێنەی بەناوبانگی تیشکی ئێکس بە ناوی «فۆتۆ ٥١» بە دەست کەوت کە ڕێگەخۆشکەری دۆزینەوەی جووتەی مارپێچیی دی.ئێن.ئەی بوو.

بەڵام فرانسیس کریک و جەیمز واتسۆن لەو کاتەدا کاریان لەسەر بیرۆکەیەکی هاوشێوە دەکرد و ئاکامی توێژینەوەکەیان پێش فرانکلین بڵاو کرایەوە، ئەمەش وای کرد زۆر کەس پێیان وا بێت توێژینەوەکەی فرانکلین تەنیا پشتگیریی لە توێژینەوەکەی ئەوان دەکات.

لە ساڵی ١٩٦٢ واتا چوار ساڵ دوای کۆچی دوایی ڕۆزالیند فرانکلین لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا، کریک و واتسۆن بەهۆی دۆزینەوەکە خەڵاتی نۆبڵی پزیشکییان بەدەست هێنا.

کریک لە نامەیەکی ساڵی ١٩٦١ کە لە ساڵی ٢٠١٣دا بڵاو کرایەوە، دانی بە گرنگیی کارەکانی فرانکلین لە دیاریکردنی هەندێک تایبەتمەندیی ئەم مولکولەدا ناوە.

Rosalind Franklin
Photo 51
Double helix جووتەی مارپێچی
Francis Crick
James Watson

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button