بابەتزانستە بنەماییەکان

ئەو ژنە زانستوانانەی مێژوو لە بیری کردوون | لیز مایتنەر

فیزیکزانی ئوتریشی (نەمسایی) لیز مایتنەر یەکێک بوو لەو کەسە سەرەکییانەی کە هاوکار بوو لە دۆزینەوەی «لەتبوونی ناوکی». ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەلبێرت ئەنیشتاین ناوی لێ نا «ماری کووریی ئەڵمانی». لەتبوونی ناوکی کاتێک ڕوو دەدات کە نیوترۆنێک خۆی بە ئەتۆمێکی گەورەتر دادەکێشێت و دەیورووژێنێت و دواتر دابەشی دەکات بە دوو ئەتۆمی بچووکتر. هەروەها نیوترۆنی زیادە ئازاد دەکرێن کە دەتوانن کارلێکی زنجیرەیی دەست پێ بکەن. کاتێک هەر ئەتۆمێک دابەش دەبێت، ڕێژەیەکی زۆر وزە ئازاد دەبێت. بەڵام تەنیا هاوکارەکەی «ئۆتۆ هان» بوو کە خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ١٩٤٤ی بە دەست هێنا بەهۆی ئەو دۆزینەوەیە.

Lise Meitner

nuclear fission لەتبوونی ناوکی

neutron نیوترۆن

excite ورووژاندن

chain reaction کارلێکی زنجیرەیی

Otto Hahn

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button