بابەتتەکنەلۆجیا

ئایا فێربوونی زمانی ناونجی چیتر پێویستە؟

ئایا فێربوونی زمانی ناونجی چیتر پێویستە؟ ئایا چیتر پێویستە چەند کەس لە نەتەوەی جۆراوجۆر یەک زمان بۆ قسەکردن بە کار بهێنن؟ ئایا دەکرێت بێ ئەوەی یەک وشەی فەرەنسی بزانین، لەگەڵ هاوڕێی فەرەنسیمان بە زمانی خۆی قسە بکەین؟! لەم دواییانەدا، وتووێژی سەرهێڵی ڤیدیۆیی بە خێراییەکی یەکجار زۆرەوە پەرەی سەندووە. کۆمپانیای شرۆڤەکاری «گارتنێر» بەراورد دەکات کە تەنیا یەک لەسەر چواری کۆبوونەوەکانی کۆمپانیاکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە شێوەی کەسی ئەنجام دەدرێن، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەر لە پەتای کۆرۆنا، نزیکەی ٦٠%ی کۆبوونەوەکان بە شێوەی کەسی ئەنجام دەدران. بەپێی ئامارەکانی فۆڕچون بیزنس ئینسایتس، پێشبینی دەکرێت بازاڕی جیهانیی کۆبوونەوەی ڤیدیۆیی لە ساڵی ٢٠٢٨دا بۆ نزیکەی ١٣ ملیار دۆلار بەرز بێتەوە، لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٢١ گەورەیی ئەم بازاڕە نزیکەی ٦.٣ ملیار دۆلار بوو. کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆجیا تێدەکۆشن ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئەم پەیوەندییانە باشتر و خێراتر بکەن. بۆ نموونە، بە پێشکەوتنی مایکەکان و ئەلگۆریتمەکانی گواستنەوەی دەنگ، چیتر هاژەهاژی دەوروبەری ئەو کەسەی قسە دەکات بۆ کەسی بەرانبەر ناچێت. کۆمپانیای ئێنڤیدیا بە بەرنامەی «مەکسین» پێشەنگە لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییە نوێیەکان بە وتووێژی ڤیدیۆیی. ئەم بەرنامەیە، جگە لە بەرزکردنەوەی چۆنیەتیی دەنگ و ڕەنگ لە کاتی وتووێژدا، دەتوانێت بە شێوەی هاوکات قسەکانی بێژەر ژێرنووس بکات و تەنانەت وەرگێڕانی بۆ بکات. مەکسین لە پێشکەوتنێکی سەرسووڕهێنەردا دەتوانێت بە دەستکاریی جموجۆڵی دەموچاوی بێژەر و بەکار هێنانی دەنگی خۆی، هاوکات وەها وەرگێڕان بکات کە وا وێ بچێت کە بێژەر خەریکە بەو زمانە قسە دەکات! لە داهاتوودا زۆرتر ئەم بابەتە شی دەکرێتەوە.

Gartner analyst firm

Fortune Business Insights

NVIDIA Maxine

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: هاوڕێ حوسەینی

سەرچاوە

 

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button