بابەتمێشک

توێژەران مشکەکان ئاشق دەکەن !

ئەم توێژینەوەیە لەسەر جۆرە مشکێکی سەحرایی تایبەت کراوە، بە زمانێکی سادە، توێژەران بە چالاککردنی بەشێکی تایبەت لە سیستمی نۆرۆنیی مێشکی مشکە مێیینەکاندا، ئەوان شەیدای مشکێکی نێری پەنای دەکەن. ئەم کارە وەک ئەوە وایە کە بە کۆنترۆڵێکی دەرەکی لە دوورەوە ئەم پەیوەندییە دەروونییەیان تێدا ساز بکرێت.

لاری یۆنگ و تیمەکەی، لەبەر ئەوە ئەم ئاژەڵەیان هەڵبژاردووە کە پێشتر لە توێژینەوەیەکدا سەلماندبوویان کە ئەم جۆرە مشکانە تەک-هاوسەرن و کاتێک لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە خەمۆکی دایاندەگرێت. بە کورتی لەو توێژینەوەیەدا، ٢٠ مشکی نێر و ٢٠ مێ، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەگەڵ یەکتر بوون و دواتر نیوەیان لە هاوسەرەکانیان جیا کراونەتەوە. بینراوە ئەوانە وا جیا بوونەتەوە خەمۆک بوون. بۆ نموونە زۆربەی کات، لە جیاتی ئەوەی کە مەلە بکەن سەر ئاو کەوتوون. هەروەها هۆرمۆنی کۆرتیکۆستڕۆنی خوێنیان کە پەیوەندی بە کێشەیەکی دەروونییەوە هەیە دوو بەرانبەر بۆتەوە.

لە توێژینەوە نوێیەکەدا، کارەکان لە دوو قۆناغدا ئەنجام دراوە. لە قۆناغی یەکەمدا، ئەلێکترۆدیان لەسەر مێشکی مشکە مێیینەکاندا دامەرزاند تاکو بزانن کام بەشە لە سیستمی نۆرۆنیی مێشکیان لە کاتی پەیوەندی و تێکەڵاویی سێکسی لەگەڵ مشکە نێرەکان چالاک دەبێ. پاشان لە قۆناغی دووهەمدا، بە کەڵک لە تەکنۆلۆژیی ئۆپۆجنێتیک ئەو بەشە تایبەتییەیان لە مێشکی مشکەکاندا چالاک کردووە. لە ئۆپتۆجێنێتیکدا، دوای لابردنی بەشێک لە کاسەسەری مشکەکە، ڕیسەیەکی ڕووناکی دەخەنە ناو مێشکی مشکەکان و بەم شێوە دەتوانن بەشێکی تایبەت لە مێشک، بە ڕووناکیی لەیزەر ببزوێنن. بەم شێوەیە ئەو بەشە لە مێشکی مشکەکانیان بە شێوازی کۆنترۆڵکراو چالاک کرد بۆ ئەوەی بزانن ئایا شەیدا دەبن یان نا؟
لە کۆتاییدا بینراوە کە لە ڕاستیدا بە چالاککردنی ئەو بەشە لە مێشکی مشکەکان، ئەوان شەیدای مشکی نزیکیان دەبن و حەزی تێکەڵاوییان لەگەڵی دەچێتە سەر!

کۆکردنەوە: هادی ڕەحمانپەنا

Prairie voles (Microtus ochrogaster)
Neuron
Larry Young
Corticosterone
Optogenetics
سەرچاوەکان:
https://www.nature.com/nature/journal/vaop/ncurrent/full/nature22381.html
https://www.newscientist.com/article/dn14949-grieving-voles-hint-at-why-human-relationships-last/
https://www.newscientist.com/article/2133227-brain-switch-in-voles-makes-them-fall-in-love-at-first-sight/
————————-

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button