بابەتگەردوونناسی

ژیانی مرۆڤ لە مەترسیدایە

ژیانی مرۆڤ لە مەترسیدایە

بە سوار شەپۆلی ڕووناکییەوە بەرەو قووڵایی فەزا ?

ستێفان هاوکینگ، زانستمەندی بەناوبانگ، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، لە فێستیڤالی زانست و هونەر لە وڵاتی نۆروێژ، جەختی لەسەر مەترسییەکانی داهاتووی سەر مرۆڤ کرد ?.

مەترسییەکی زۆر لەسەر گۆی زەوی هەیە و پێویستە مرۆڤ توێژینەوە و دۆزینەوە بکات لە قووڵایی فەزادا بۆ شوێنێکی جێگوڕی گۆی زەوی ?.

کاتێک لە ڕابردوودا ژیانی مرۆڤ لە مەترسیدا بوو، کۆچی دەکرد بۆ شوێنێکی تر، بەڵام ئێستا ئێمە هیچ شوێنێکمان نییە بۆ کۆچکردن و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە ?.

مانگ و مڕیخ (بارام) دوو بژاردەی ئێمەن بەڵام هەردووکیان کێشەیان زۆرە بۆ ژیان ?. هەر بۆیە دەبێ قووڵتر بچینە پێش لە فەزادا و بە شوێن هەسارەیەکی تردا بین.

بۆ گێشتن بە قووڵایی فەزا پێویستمان بە خێراییەکی زۆرە و ئاسمانبڕەکانی ئیستا زۆر هێواشن بۆ ئەم مەبەستە ?. بەڵام بە یارمەتیی فیزیکی سەردەم، دەکرێ لە ڕووناکیی کەڵک وەربگرین ?. بە پێی تیۆرییەکانی ئاینشتاین، ڕووناکی خێراترین بوونەوەری دنیایە. ئەگەر ڕۆژێک بێ کە بتوانین سوار شەپۆلی ڕووناکی ببین، واتە سوار ئاسمانبڕێک ببین کە بە ڕووناکی پاڵی پێوە دەنرێت، ئەوە دەتوانین بگەینە خێراییەکی سەرسامهێنەر ?. ئایا ڕووناکی هێزی پاڵنەڕی هەیە ??؟ بەڵێ ?. هۆکاری ئەوەی کە ئێمە هەست بە پاڵنانی ڕووناکی ناکەین، لاوازبوونی ئەو ڕووناکییەیە. بەڵام ئەگەر ئەو ڕووناکییە بەهێز بێت، دەتوانێت شتە قورسەکانیش پاڵ پێوە بنێت.

توێژەران بەهیوان ئاسمانبڕی زۆر چکۆلە و سووک دروست بکەن و بە لەیزەڕێکی بەهێز پاڵی پێوەنەن بەرەو قووڵایی فەزا. بەجۆرێک کە خێراییکەی بگاتە ٢٠%ی خێرایی ڕووناکی کە زۆر سەرسامهێنەرە ?. بەم شێوە دەتوانین قووڵایی فەزا بە خێراییەکی زۆر ببڕین و بەهیوا بین کە شوێنێکی شیاوی ژیان بۆ کۆچی مرۆڤ هەیە ?.

بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەر هێزی شەپۆلی ڕووناکی:
چاوەڕێی ژمارەکانی داهاتووی گۆڤاری زانستیی هۆژین بن.
? (https://goo.gl/HDnMZF)
کۆکردنەوە:
ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، خوێندکاری دوکتورای فیزیک، ئەنستیتووی تەکنۆلۆژی کارلسروهە، ئاڵمان.
سەرچاوە:
LiveScience (https://www.livescience.com/59556-hawking-describes-future-of-humanity.html)

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button