بابەتتەکنەلۆجیا

♫ گووگڵ لە ڕێگای گەیشتن بە کۆمپیووتەری کوانتۆمی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧

گووگڵ لە ڕێگای گەیشتن بە کۆمپیووتەری کوانتۆمی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧

ئامادەکردن: زۆرار ئەحمەدی
خوێندکاری دوکتورای فیزیکی تیۆری، زانکۆی شەهید مەدەنی ئازەربایجان، تەورێز، ئێران.

پرۆژەی کۆمپانیای گووگڵ بۆ دروستکردنی کۆمپیووتەری کوانتۆمی خەریکە دەگاتە ئەنجام. ئەو کۆمپانیایە سەرقاڵی تاقیکردنەوەی بەهێزترین پەرداوتەکەر*ی خۆی، واتە پەرداوتەکەری ٢٠ کیووبیت†ییە و دەیهەوێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بە چیپ‡ی ٤٩کیووبیتی بگات.
کیووبیتەکان یان کوانتۆم-بیتەکان دەتوانن هاوکات تێکەڵەیەک لە دوو دۆخی جیاوازی ٠ و ١ بن، هەر بۆیە کیووبیتەکان دەتوانن زۆر بەهێزتر لە بیتە کلاسیکەکانی ٠ و ١ بن.
ئەگەر هەموو شتێک بە پێی بەرنامە بچێتە پێش، گووگڵ یەکەمین کۆمپانیا دەبێت کە چیپی ٤٩بیتی و کۆمپیووتەری کوانتۆمی ساز دەکات کە توانایی چارەسەرکردنی پرسیارگەلێکی تایبەتی هەیە کە لە سەرووی توانایی کۆمپیووتەرەکانی ئێستایە. گووگڵ ئەو ئامانجە گەورەیەی خۆی ناو ناوە “سەرکەوتنی کوانتۆمی” و لە مانگی جوولایدا لە وتارێکدا بڵاوی کردەوە.
ئالێن هوو یەکێک لە ئەندازیارانی گووگڵ لەو پرۆژەیەدا، ئەرخەیانە کە تیمی ئەو تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ئەو سیستمە بەرهەم دەهێنێت. تاکوو ئێستا باشترین هەوڵی کۆمپانیاکە، وەدەست هێنانی سیستمی ٩کیووبیتی لە ساڵی ٢٠١٥دا بووە.
‍* Processor
‌‍‌† Qubit
‡ Chip

سەرچاوە:
New Scientist

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button