بابەتزانستە بنەماییەکان

کۆچی دواییی پڕۆفیسۆر لۆتفی زادە


پڕۆفیسۆر لۆتفی زادە یەکێک لە زانایانی هەڵکەوتەی مێژووی مرۆڤایەتی، بە داخەوە، چەڕۆژ لەمەوبەر، لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لۆتفی زادە بیرکار، ئەندازیاری کۆمپیووتەر، ئەندازیاری کارەبا و زانایەکی هەرە کاریگەر و بنیاتنەر لە بواری ژیریی دەستکردا بوو.
ئەم زانایە لەدایکبووی باکۆ پایتەختی ئازەربایەجان و دەرچووی زانکۆکانی تاران، MIT و کۆلۆمبیا بوو.
گرینگترین کاری پڕۆفیسۆر زاده بنیاتنانی بیرکاریی فازی بوو کە لە خۆگری کۆمەڵە فازییەکان، کردە فازییەکان، مەنتیقی فازی، سیستمی فازی و … بوو.
زۆر ڕووداوی گرینگی زانستیی سەدەی بیستەم وەک تیۆریی ڕێژەیی ئاینشتاین و بنەمای نادڵنیایی هایزنبێرگ وەک سەرچاوەی بیرۆکەی فازی دەزانرێن کە لە لایەن زادەوە ناسێنرا.
لۆجیکی فازی جەغزی چەند هەزار ساڵەی لۆجیکی ئەرەستۆیی شکاند. لە لۆجیکی ئەرەستۆییدا گوزارەیەک یان “ڕاستە” یان “هەڵەیە”، بەڵام لە زمانی سروشتیی مرۆڤدا گۆزارە هەن کە بە لۆجیکی ئەرەستۆ مۆدێل ناکرێن و ناتوانیت لەسەر دروستی و هەڵەییان ڕا دەرببڕیت، بۆ وێنە “ئەم سەیرانگایە یەکجار خۆشە”
گۆزارەیەکی لەم شێوەیە دەکرێت تەواو ڕاست بێت، زۆر ڕاست بێت، تا ڕادەیەک ڕاست بێت، کەمێک ڕاست بێت، هیچ ڕاست نەبێت، واتە ئەگەر لە لۆجیکی ئەرەستۆییدا گۆزارەیەکی تەواو ڕاست بڕی 1 وەردەگرێت و گۆزارەیەکی تەواو هەڵە بڕی 0 وەردەگرێت لە لۆجیکی فازیدا هەر گۆزارەیەک دەتوانێت بڕێک لە مەودای وەربگرێت.

یادی ئەم زانایە بەرز و زیندوو بمێنێت.

 

وێنە:

http://vestnikkavkaza.net/upload2/files/2010/Feb/Kak-teorii-professora-Lyutfi-Zade-izmenili-mirovuyu-nauku.jpg

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button