بابەتتەکنەلۆجیا

چین کۆتایی بە فرۆشی ماشینی گازۆلینی دێنێت

چین لە هەوڵی یەکگرتن لەگەڵ فەڕەنسا و بریتانیایە تا پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبیلی گازۆلینی و دیزڵی دابین بکەن.

وەزارەتی پیشەسازیی چین ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە زمانی بەرپرسێکی حکوومییەوە ڕایگەیاند: خەریکی دانانی پلانێکین تاوەکوو بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ماشینی سووتەمەنیی ‌نەریتی تەواو ببێت و تەکنه‌لۆژیای کارەبایی پەرە پێ بدەین.
لە لێدوانەکەدا ئاماژە بە خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو نەکراوە بەڵام پەکین* لە هەوڵدایە گوشاری زیاتر بخاتە سەر بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمۆبیل تاوەکوو تەکنه‌لۆژیای ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی خێراتر بەرەو پێش بچێت.
چین لە ڕووی ژمارەی که‌ره‌سه‌ی هاتوچۆی فرۆشراو، زۆرترین پشکی بازاڕی ئۆتۆمۆبیلی بەردەکەوێت. هەر جۆرە گۆڕانێک لە سیاسەتی پیشەسازیی ئەواندا، بایەخێکی زۆری لە پیشەسازیی جیهانیدا هەیە.
بەپێی لێدوانەکانی ئاژانسی هەواڵنێریی شین هووا و ڕۆژنامەی پارتی کۆمۆنیست people´s daily ، جێگری وەزیری پیشەسازی لە دانیشتنێکی پیشەسازیی ئۆتۆمۆبیلدا، ڕۆژی شەممەی هەفتەی ڕابردوو وتی: وەزارەتخانەکەی ” توێژینەوە لەسەر پێکهێنانی خشتەیەکی کاتی بۆ ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی که‌ره‌سه‌ی هاتوچۆی وزەی نەریتی” دەست پێ کردووە.
فەڕەنسا و بریتانیا وەک بەشێک لە هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی له‌وتاندنی ژینگە و بڵاوبوونەوەی کەربۆن، کە دەبنە هۆی گەرمبوونی جیهان، لە مانگی جوولایدا ڕایانگەیاند: تا ساڵی 2040 کۆتایی بە فرۆشتنی ئۆتۆمۆبیلی دیزڵی و گازۆلینی دەهێنن.
ڕێبەرانی حیزبی کۆمۆنیستیش داواکاری کەمکردنەوەی داخوازیی ڕوو لە زێدەی چین لە هاوردەکردنی نەوتدان و ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی وەک پیشەیەکی پڕ لە هیوا دەبینن کە وڵاتەکەیان دەتوانێت لەو بوارەدا پێشکەوتوو بێت.
چین لە ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی وەک گەورەترین بازاڕی فرۆشی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی تەنانەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش وه‌پێش کەوێت.
فرۆشی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی و هایبریدیی کارەبایی-گازۆلینی بە زیادبوونی پەنجا لە سەد لە ساڵی 2015 گەیشتووەتە ڕێژەی 336000 که‌ره‌سه‌؛ کە دەبێتە 40 لە سەدی پێداویستیی جیهانی؛ کەچی فرۆشی ئەمریکا تەنها 159620 که‌ره‌سه‌ بووە.
پەکین بە تەرخانکردنی بڕە پارەیەک بۆ توێژینەوە له‌سه‌ر هاندانی کڕیاران، بە بلیۆن (ملیارد) دۆلار پاڵپشتی لە گەشەی کارەبا کردووە؛ بەڵام دەبێتە هۆی پێکهاتنی سیستمێکی دابەشکاری کە باری ماڵیی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمۆبیل دەگۆڕێت.
بەپێی یاسای ئەو دابەشکردنە، دەبێت هەشت لە سەدی بەرهەمی ساڵی داهاتووی هەر بەرهەمهێنەرێک، ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی و هایبریدیی کارەبایی-گازۆلینی بێت، دە لە سەد لە ساڵی 2019 و دوازدە لە سەد له ساڵی 2020. ئەو بەرهەمێنەرانەش کە نەتوانن بە ئامانجەکەیان بگەن، دەتوانن بەشە زیادەکانی ڕکابه‌ره‌کانیان بکڕن.
پەکین بڕیاری داوە کۆمپانیا حکوومییەکانی کارەبای چینی بەزووترین کات هەوڵ بۆ دامەزراندن و ڕێخستنی وێستگەکانی بارگاویکردنی کارەبا بدەن.
بەرهەمهێنی ئۆتۆمۆبیلی چینیی BYD Auto، بەشی باتریی BYD ltd، بەپێی ژمارەی باتریی فرۆشراو، گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی لە جیهانە کە فرۆشیاری سێدانی^ هایبریدیی گازۆلینی-کارەبایی و SUV لە چینە؛ هەروەها توانیویەتی تەکسی و پاسی تەواو-کارەباییشی لە ئەمریکا و ئەورووپا و ئەمریکای لاتین بە شێوەیەکی یەکسان وەک چین بفرۆشێت.
ماشینەکانی ڤۆڵڤۆ بە خاوەندارێتیی گرووپی جیڵی چین، ئەمساڵ پرۆگرامێکی بۆ بەرهەمهێنانی ماشینی کارەبایی لە چین ڕاگەیاندووە تاوەکوو لە ساڵی 2019 لە ئاستی جیهانیدا فرۆشتن دەست پێ بکات.
کۆمپانیای جێنێراڵ موتۆرز، ڤۆلێکس ڤاگۆن AG ، نەیسان موتۆر و هتد ڕایانگەیاندووە کە یان خەریکی دامەزراندنن، یان بە دوای سەرمایەدانانی هاوبەش لەگەڵ چینن بۆ گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی که‌ره‌سه‌ی هاتوچۆی کارەبایی.

*Beijing پکن پایتخت چین
^sedan خودرو سواری صندوقدار

وێنە:

https://3c1703fe8d.site.internapcdn.net/newman/csz/news/800/2014/car.jpg
سەرچاوە:
https://m.phys.org/news/2017-09-china-sales-gasoline-cars.html

ئامادەکردنی: ڕێزان موحەممەدی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button