بابەتگەردوونناسی

کەوتنە کاری ئاسمانبڕی ڤۆیێجڕی-یەک

کەوتنە کاری ئاسمانبڕی ڤۆیێجڕی-یەک

تا ئێستا بۆت پێش هاتووە کە ٸوتۆمۆبیلەکەت دوای چەند دەیە کار پێ نەکردن هەڵ بکەیتەوە؟ بە دڵنیاییەوە چاوەڕوانی ٸەوە دەکەیت کە هەڵ نەبێتەوە.

ڕێکخراوەی ناسا لە مانگی ڕابردوودا بە سەرکەوتوویی توانی پاڵنەرەکانی* ئاسمانبڕی ڤۆیێجڕی-یەک ** دوای ٣٧ ساڵ هەڵ بکاتەوە. ئەرکی ئەم پاڵنەرانە گۆڕینی ئاراستەی جووڵەی ئاسمانبڕەکەیە. ئاسمانبڕی ڤۆیێجڕی-یەک ، دوورترین ئاسمانبڕ لە هەسارەی زەوی و خێراترین ئاسمانبڕێکە کە مرۆڤ توانیویەتی دروستی بکات. ئەم ڕووداوە سەرسووڕهێنەرە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسمانبڕی ڤۆیێجڕی-یەک ٢-٣ ساڵێکی تر زیاتر ژیان بباتە سەر.

*Thruster
**Voyager 1

کۆکردنەوە: کامران قادری

سەرچاوە:

https://www.nasa.gov/feature/jpl/voyager-1-fires-up-thrusters-after-37

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button