بابەتگەردوونناسی

بۆنی ئۆرانووس وەک هێلکەی گەنیوە

بۆنی ئۆرانووس وەک هێلکەی گەنیوە.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بەرگەهەوای حەوتەمین هەسارەی دوور لە خۆر، بە هیدرۆجین سولفید داپۆشراوە.
☄️ هیدرۆجین سولفید گازێکە کە بەوە ناسراوە بۆنێکی پیسی هەیە. ئەو گازە لەسەر زەوی لە گڕاوەکان و گڕکانەکانەوە دێتە دەر. ئێستا ئەستێرەناسان دەریانخستووە کە لەو هەورەی بەسەر ئۆرانووسەوەیە هیدرۆجین سولفیدێکی زۆر هەیە.

پێشتر زانستوانان مشتومڕێکی زۆریان لەسەر گازەکانی بەرگەهەوای ئۆرانووس کردووە چونکە ئامێرێکی وردبین بۆ دەستنیشانکردنی ئەو گازانە لە ئارا نەبوو. لەم توێژینەوەیەدا کەڵکیان لە تێلێسکۆپی جێمینی نۆرس وەرگرت کە درێژییەکەی ٨.١ مەترە. ئەم تێلێسکۆپە سەرەتا بۆ وێنەگریی دەرەوەی کونەڕەشەکانی گەلەستێرە دوورەکان ئامادە کرا، تاوەکوو لە تیشکی خۆری گەڕاوە لە سەرووی بەرگەهەوای ئۆرانووس نموونە هەڵبگرێت.
بە هۆی هەستیاریی زۆری ئەو ئامێرە گەورەیە، توێژەران توانیان هێڵی زۆر باریک لەسەر شەبەنگی ڕووناکی دەربخەن، ئەوەش پیشانی دەدا کە هیدرۆجین سولفید هەندێک درێژەشەپۆلی لە تیشکی خۆر هەڵمژیوە.
دەستکەوتەکان یارمەتیی توێژەران دەدات کە چۆنیەتیی پێکهاتنی ئورانووس و دراوسێکەی، واتا نێپتۆن ڕوون بکەنەوە. ئەم توێژینەوەیە ڕۆژی 3ی گوڵان لە جورناڵی ئەستێرەناسیی نەیچردا بڵاو بووەتەوە. توێژەران دەڵێن پێدەچێت کە بڕێکی زۆر هیدرۆجین سۆلفید لە چینەکانی ژێرەوەدا هەبێت کە دەرخستنی لە توانایی تێلێسکۆپەکانی سەرزەوی بەدەرە.
وێنە:

https://img.purch.com/w/660/aHR0cDovL3d3dy5saXZlc2NpZW5jZS5jb20vaW1hZ2VzL2kvMDAwLzA5OS80Nzkvb3JpZ2luYWwvdXJhbnVzLWtlY2suanBn

وشەکان:
Atmosphere بەرگەهەوا
hydrogen sulfide هیدرۆجین سۆلفید
Uranus ئورانووس
Astronomer ئەستێرەناس
Gemini North جێمینی نۆرس
Sewer گڕاو
Volcano گڕگان
black hole کونەڕەش
galaxy گەلەستێرە

?سەرچاوە:
Live Science

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button