گەردوونناسی

«بازنەی ئاگرین»

خۆرگیرانی ئەم هەفتەیەی ئاسمانی ئەمریکا ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە سەرانسەری ئەمریکادا ڕوو دەدات و خۆر تەنیا وەک بازنەیەک دەبینرێت. ئەگەر لە ئەمریکا دەژیت ئەو دەرفەتە لەدەست مەدە، چاویلکەی خۆرگیران لە چاوت بکە و سەیری ئاسمان بکە.

بەڵام بۆچی مانگ وەک جاران هەموو خۆر داناپۆشێت؟ ئەم جارە لە کاتی خۆرگیرانی تەواودا، مانگ لە دوورترین مەودای خۆی لەگەڵ زەویدایە.

هەر بۆیە مانگ بچووکتر دیارە و ناتوانێت تەواوی دیسکی خۆر داپۆشێت، ئەمەش دۆخێکی تایبەت بە ناوی «بازنەی ئاگرین» دروست دەکات.

هەڵبەت ئەم بازنەی ئاگرینە تەنیا لە ناوچەیەکی تایبەتدا دەردەکەوێت. هێڵێکی تەسک کە لە ئۆریگۆنەوە دەڕوات بۆ تێکساس و لە یوکاتان کە بەشی باشووری ئەمریکای ناوەڕاستە تێپەڕ دەبێت و دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ باشوور تا بەڕازیل.

بەڵام ئەگەر لەم ناوچەیەش نەبیت، دەتوانیت بەشێک لەم بازنەیە ببینیت. لە ڕۆژئاوای ئەمریکاوە تا باشوور، خەڵکێکی زۆر دەتوانن چاوەڕێی دیتنی ئەو ڕووداوە بن.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

هەڵەگر: فەرشاد نەبیزادە

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button