بابەتمێشک

وەهمی بینین: لەم وێنەدا ژنێکی لاو دەبینن یان بەتەمەن؟

وەهمی بینین: لەم وێنەدا ژنێکی لاو دەبینن یان بەتەمەن؟
لەم وێنەیەدا ژنێکی بەتەمەن دەبینیت یان گەنج؟ هەردووکیان لەم وێنەیەدا شاردراونەتەوە و وەهمێکی بینین دروست دەکەن. ئەم وێنەیە یەکەمجار ساڵی ١٨٨٨ لە سەر پۆستکاردێکی ئەڵمانی دەرکەوت و دواتر لە لایەن کارتۆنیستی بریتانیایی ویلیام ئێلی هیل لە گۆڤارێکی گاڵتەوگەپدا بە سەردێڕی “خێزانم و خەسووم” بڵاو کرایەوە. ئەو وێنەیەی کە لە یەکەم بینیندا ئەیبینن دەردیدەخات کە تەمەنتان چەندەیە.
لە ڕێگەی پلاتفۆرمێکی سەرچاوە-خەڵک توێژەران ئەم وێنەیان بە بەشداربووانی تەمەنی نێوان ١٨ تا ٦٨ ساڵ پیشان دا.
سەرەتا لێیان پرسرا کە لەو وێنەیەدا ئاژەڵ یان مرۆڤ دەبینن و ئەگەر مرۆڤ دەبینن ڕەگەزی مرۆڤەکە چییە. ئەگەر بەشداربووان هەر دوو پرسیارەکە بە دروستی وەڵام بدەنەوە، لەسەر تەمەنی ژنەکە پرسیاریان لێ دەکرا.
بەشداربووە لاوەکان زۆریان وەڵامیان ئەوە بوو کە ژنێکە سەیری لای ڕاست و شوێنێکی دوور دەکات. بە تەمەنەکان وتیان ژنێکی پیرە کە سەیری لایەک دەکات.
بە گشتی، بەشداربووە لاوترەکان تەمەنی ژنەکەیان بە کەمتر دەزانی و لەگەڵ زۆربوونی تەمەنی بەشداربووان، وێنەکەیان بە هی کەسێکی بەتەمەنتر دەخەمڵاند. ١٠ لە سەدی لاوترین بەشداربووان تەمەنەکەیان ١٢.١ ساڵ لە ١٠ لە سەدی بە تەمەنترین بەشداربووەکان بە کەمتر زانیبوو.

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63645-optical-illusion-young-old-woman.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button