بابەتتەندروستی

مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجە لە ڕێگەی مۆبایلەکانەوە

مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجە لە ڕێگەی مۆبایلەکانەوە
نیگەرانی لەمەڕ مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجە لە ڕێگەی مۆبایلەکانەوە، بە بەردەوامی بوونی هەیە. بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوە کە بەرنامەی تۆکسیۆکۆلجی نەتەوەیی (ئێن.تی.پی) ئەنجامی داوە، بەڵگەی ڕوون لەبەر دەستدایە کە جرجە نێرەکان کە بەر ئاستێکی بەرزی تیشكدانەوەی فریکوێنسی ڕادیۆیی کەوتوون، وەک ئەوەی کە تەلەفۆنە 2G و 3G ییەکان بەرهەمی دەهێنن، تۆمۆری شێرپەنجەی دڵ تێیاندا پەرەی سەندووە. هەرەها چەندین نیشانە لە تومۆر لە مێشک و ڕژێنەی ئەدرێناڵدا بینران. سەبارەت بە جرجە مێیەکان و مشکە نێر و مێیەکان ئەنجامەکان ڕوون نەبوون.
جان بوچێر زنستمەندی ئێن.تی.پی دەڵێت “ئەو بەرکەوتنەی لە توێژینەوەکاندا بە کار هات ناکرێت ڕاستەوخۆ بەراورد بکرێت بەوەی کە مرۆڤەکان کاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکان ئەزموونی دەکەن. لە توێژینەوەکاندا، جرجەکان و مشکەکان ئەو تیشکدانەوە ڕادیۆییەیان لە هەموو لەشیانەوە وەرگرت. بە پێچەوانە مرۆڤەکان کاتی بەکارهێنانی تەلەفۆنەکان بەشێکی تایبەت لە شانەکانیان بەر ئەو تیشکدانەوەیە دەکەون و ئاست و ماوەی ئەوەی توێژینەوەکان زیاتر بوو لەوەی مرۆڤەکان ئەزموونی دەکەن.”
کەمترین ئاستی بەرکەوتنەکە بەرامبەر بووە لەگەڵ زۆرترین ئاستێک کە بەکارهێنەری تەلەفۆنەکان بەری دەکەون و زۆرترین ئاستیش چوار بەرابەر زیاتر بووە لەو ئاستەی کە ئێستا لە تەلەفۆنەکاندا ڕێگەی پێ دراوە.
ئەم توێژینەوەیە ٣٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە و زیاتر لە ١٠ ساڵی پێچووە و گشتگیرترین توێژینەوەیە تا ئێستا لەم بوارەدا کە بە پارچە بەکارهاتووەکانی تەلەفۆنە 2G و 3G ییەکان کرابێت.
ئەم توێژینەوەیە بەرەی نوێی مۆبایلەکان واتە 5G لە خۆ ناگرێت و پێویستە کە توێژینەوەی دیکە بۆ ئەم بەرە نوێیە بکرێت.
وشەکان:
Radio frequency radiation تیشکدانەوەی فریکوێنسی ڕادیۆیی

https://m.medicalxpress.com/news/2018-11-high-exposure-radio-frequency-cancer.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button