بابەتتەندروستی

کەی لەشی ئێوە زۆرترین کالۆری دەسووتێنێت؟

کەی لەشی ئێوە زۆرترین کالۆری دەسووتێنێت؟
هەر شتێک کە دەیکەن لە وەرزشەوە بگرە تا بەرنامەی خەوەکەتان کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی لە ڕۆژێکدا چەندە کالۆری دەسووتێنن. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە کاتێکی تایبەت لە ڕۆژدا لەشی ئێوە بە شێوەی سروشتی کالۆریی زیاتر دەسووتێنێت.
ئەم شتەش بە هۆی ڕیتمی ڕۆژانەیە کە کاتژمێریی ناوەکیی جەستە و سووڕی هەستان و خەوتن کۆنترۆڵ دەکات. ئەم ڕیتمانە دەتوانن ڕێژەی سووتانی کالۆری بخەنە ژێر کاریگەرییەوە. لە کاتی حەسانەوەدا، لەشی مرۆڤ لە پاشنیوەڕۆیەکی درەنگدا ١٠ لەسەد زیاتر لە درەنگانی شەو کالۆری دەسووتێنێت. ئەمەش واتا بەبێ ئەوەی کە لە ئێوارە یان پاشنیوەڕۆیەکی درەنگدا کارێکی زیاتر بکرێت، ١٣٠ کالۆریی زیاتر لە نیوەشەو دەسووتێنرێت.
ئەم توێژینەویە تەنیا لەسەر ٧ کەس کراوە. بۆ ٣٧ ڕۆژ بەشداربووان کە تەمەنیان ٣٨ بۆ ٦٩ ساڵ بوو لە تاقیگەیەکدا بەبێ کاتژمێر، پەنجەرە، تەلەفۆن و ئینتەرنێت ڕاگیران کە ئاگادارییان لە ژینگەی دەرەوە نەبێت. توێژەران بە وردی بەرنامەی خەو و هەستانەکەیان ڕێکخستن، و هەر ڕۆژێک بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر کاتی خەوتنیان دوا خست بۆیان. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕیتمی ڕۆژانەی بەشداربووان تەنیا بە هۆکارە ناوەکییەکانی کەسەکانەوە ببەسترێتەوە، تاوەکوو بەم شێوەیە بزانرێت کە بەیانی و عەسر و شەوی بایۆلۆجیکیی بەشداربووان چ کاتێکە. خواردن و ئاستی چالاکییە جەستەییەکانیش لەلایەن توێژەرانەوە دیاری کرا و چاودێری کرا.
بۆ هەر بەشداربوویەک هەستەوەرێک بە کار هات تاوەکوو پلەی گەرمیی جەستەیان بپێوێت، ئەوەش ڕێژەی بەکارهێنانی وزە دیاری دەکات: پلەی گەرمیی بەرزتر، واتا ڕێژەی سووتانی کالۆریی زیاتر. لە ئەنجامدا بەوە گەیشتن کە پلەی گەرمیی جەستەی بەشداربوون کاتێک کە ڕیتمی ڕۆژانە لە درەنگانی شەو یان بەیانیی زوودا بوو، لە کەمترین ئاستدا بووە و ١٢ کاتژمێر دواتر واتە لە پاشنیوەڕۆیەکی درەنگدا بەرزترین ئاستی هەبووە.

سەرچاوە:
http://time.com/5448140/burn-the-most-calories/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button