بابەتگەردوونناسی

بوومەلەرزەی کرماشان دوای ساڵێک

بوومەلەرزەی کرماشان دوای ساڵێک

بەیانیی دوای بوومەلەرزە، ئێمە فێری زەویناسی دەبین.
ڕاڵف واڵدۆ ئێمێرسن
نزیکەی یەک ساڵ لە بوومەلەرزە گەورەکەی کرماشان تێپەڕ ببوو کە بوومەلەرزەیەکی تر ناوچەکەی هەژاند و زیانێکی زۆری تری لێکەوتەوە. سەبارەت بەوەی کە بوومەلەرزە چییە و چۆن دەکرێت لایەنە شاراوەکانی بناسین پێشنیارتان پێدەکەم فایلی تایبەت بە بوومەلەرزە لە ژمارە چواری گۆڤاری هۆژین بخوێننەوە تا زانیاریتان لەبابەت گشت بوارەکانی ئەم دیاردە سروشتییە نەخت و پوخت دەست بکەوێت.
بوومەلەرزەکەی ڕۆژی 4ی سەرماوەزی ئەمساڵ هەر لە ڕیزی پاشلەرزەکانی بوومەلەرزە سەرەکییەکەی پارێکە هەژمار دەکرێت. هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گوشاری تەکتۆنیکیی ڕووبەری عەرەبستان بە ئوراسیا کە زنجیرەچیای زاگرۆسیش هەر ئاکامی ئەو جووڵە و گوشارانە بوون؛ جا هەندێک جار دەبێتە هۆی کارەسات و زۆربەی جاریش ئەو هەموو جوانییەی لێدەکەوێتەوە کە لە هیچ لایەک شاراوە نییە و چیاکانی کوردستان باشترین نموونەن بۆ ئەم دیاردەیە.
پرسیاریان کردووە مەگەر دەکرێت ئەم هەموو بوومەلەرزەیە لە ماوەیەکی ئاوا دڕێژخایەن و لە ناوچەیەکی تایبەت ڕوو بدات؟ بە پێی زانستی زەوی-فیزیک وڵامی پرسیارەکە بەڵێیە و لە مێژووی زەویدا لەم چەشنە ڕووداوانەمان بووە. ئەوەی کە بۆچی هەر لەو ناوچەیە ڕوو ئەدات دەگەڕێتەوە بۆ کارا بوونەوەی شکانگەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاکامی بوومەلەرزە گەورەکەی پارێکە.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button