بابەتزانستە بنەماییەکان

گۆڕێکی ٤٤٠٠ ساڵە لە میسر دۆزرایەوە کە بۆ پێشەوایەکی ئایینی سازکراوە.

گۆڕێکی ٤٤٠٠ ساڵە لە میسر دۆزرایەوە کە بۆ پێشەوایەکی ئایینی سازکراوە.

 

گۆڕێکی ٤٤٠٠ ساڵە لە میسر دۆزرایەوە کە بۆ پێشەوایەکی ئایینی بە ناوی “وەهتی” سازکراوە و لانیکەم ٥٥ پەیکەری تێدایە.

وەهتی پێشەوایەکی ئایینیی زۆر گەورە و پایەبەرز بووە و بۆ فیرعەونێک بە ناوی نێفێریرکار کاری کردووە.گۆڕەکە، لە دوو نهۆم دایە، بەشی سەرەوە ٢٤ پەیکەر و بەشی خوارەوە ٣١ پەیکەری تێدایە. زۆربەی (ٸەگەر هەمووشیان نەبن) پەیکەرەکان پیشاندەری مرۆڤ و خوداکانن، هەندێکیان لە قەبارەی ژیانی ئاساییدان و ئەوانی دیکە قەبارەیان کەمتر لە یەک مەترە.

نووسراوەکان کە بە ڕێنووسی هایرۆگلیف نووسراون و لە گۆڕەکەدا دۆزراونەتەوە، باس لە دایکی ئەم پێشەوا ئایینییە کە “مێریت مین”ە، دەکەن ناوەکەی بە واتای خۆشەویستی خوای مینە (خوای مین  خوای بەبەر بوونە). هەروەها نووسراوەکە باس لە ژنی پێشەوا ئایینییەکە بە ناوی “نین وینیت تاهـ” (بە واتای گەورەترین خوای تاهە) دەکات.

گۆڕەکە چەندین وێنەی ڕەنگاوڕەنگیش لەخۆ دەگرێت کە ڕەنگەکەیان سەرەڕای تێپەڕبوونی کات ماوەتەوە. ئەم وێنانە پێشەوا ئایینییەکە و ژنەکەی و بەشداریکردنی میسرییەکان لە چالاکیی وەکوو چێشت لێنان، خواردنەوە و کاری سازکردن پیشان دەدەن.

 

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

 

وشەکان:

پێشەوای ئایینی  priest

 

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/64317-saqqara-tomb-hidden-shafts-discovered.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button