بابەتزانستە بنەماییەکان

ڕۆژی جیهانیی ″ژنان و کچان لە زانستدا″

ئەمڕۆ ١١ی فێبریه ، ڕۆژی جیهانیی ″ژنان و کچان لە زانستدا″یە.

لەم وێنەدا چەند کەس له ژنانی کاریگەر لە مێژووی زانستدا دەبینین که له چەپەوە بۆ ڕاست بریتین له:

١ ڕۆزالیند فرانکلین: زانای بەناوبانگی ئینگلیزی که له دۆزینەوەی پێکهاتەی DNAدا ڕۆڵی بوو.

٢ مارگاریتا سالاس: زانای بەناوبانگی ئیسپانیایی لە بواری زیندەکیمیا و جینیتیکی مولکولی.

٣ ڤێرا ڕۆبین: ئەستێرەناسی ئەمریکی که بە توێژینەوە لەسەر بارستای 200 گەلەستێرە ، توانی بوونی مادەی تاریک بسەلمێنێت.

٤ ئێمی نۆتێر: بیرکاریزانی ئاڵمانی و ناسراو لە فیزیای بیردۆزیدا.

٥ چین شیۆنگ ڤوو: خاوەنی نازناوی ″شاژنی توێژینەوەی ناوەکی″ و ″خاتوونی یەکەمی فیزیا″.

٦ جین گوودۆڵ: زانای ئینگلیزی که لە بواری ڕەوشتناسیی ئاژەڵان و کۆمەڵناسیدا توێژینەوە دەکات.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button