بابەتمێشک

ھێزی پرسەی بەکۆمەڵ

لە ساڵی 2007دا لە شاری بلەکسبێڕگی ڤیرجینیا کەسێک لە زانکۆی تەکنیکیی ڤیرجینیا دەرگای لەسەر 32 کەسی ستاف و خوێندکار دادەخات و دەیانداتە بەر دەستڕێژی گوللە.
لە دوای ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەوە خوێندکارانی زانکۆی ڤیرجینیا هەموو ساڵێک لە 16ی ئاپڕیل یادی ئەم کەسانە بەرز ڕادەگرن. هەر بەم بۆنەیەوە زانکۆی ڤیرجینیا و خوێندکارەکانی کێبڕکێیەکی ڕاکردن بەڕێوە دەبەن کە خەڵکی شارەکەش تێیدا بەشداری دەکەن.
“من کە چەند ساڵێکە لە تێگزازەوە هاتووم بۆ ئێرە هەستێکی قووڵم بەم ڕووداوە مەدەنییە نەبوو چونکە لە ڕاستیدا کاتی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لەناو خەڵکی ئێرەدا نەبووم و تەنانەت لە کۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەم هەواڵەم بە گوێ گەیشت.
وامدەزانی کە گەر خۆم لەو شتانە هەڵقورتێنم زۆر شتێکی جوان نییە بەڵام دوای تەواوکردنی قۆناغێکی زانکۆ لەسەر بابەتی (place attachment) (پێکهاتنی هەستی دەروونی لەگەل ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژیت) هەستم بەوە دەکرد کە شتێک لە ناخمدا بۆ ئەو کەسانە لێ دەدات.”
چەند کەسی ئەم شارە دوای ئەو ڕووداوە تووش هەندێک کێشەی دەروونی بوون و ئێستا گەر دەنگی ئەمبوولانسەکان ببیستن بە تەواوی تێک دەچن و دڵیان تەنگ دەبێت.
خەڵکی ئەم شارە بڕیاریان داوە کە قەت یادی ئەو کەسانە فەرامۆش نەکەن، بۆیە هەر کاتێک ئەم ڕووداوە مەدەنییە بەڕێوە دەچێت وا دەزانی ئەم کەسانە دوێنێ لە لایان نەماون.
ئەم کێبڕکێی ڕاکردنە تەنها بۆ خۆشییە و هیچ هەستێکی خەم و پەژارەی تێدا نییە، گرووپە مۆسیقاییەکان گۆرانی دەڵێن و خەڵکیش دڵشادن و بە شادی بیری ئەو کەسانە دەکەن کە قوربانی ئەو بیرەوەرییە دڵتەزێنە بوون.
زۆر یەک لەم بابەتانە لە جیهاندا هەن کە بە شێوەیەکی جیاوازتر ڕوو دەدەن، وەکوو هەڵکردنی شەم و دانانی بووکە شووشە بۆ ئەو کەسانە کە قوربانی پێشهاتەی ناخۆشی لەو شێوە یان شێوەی جیاوازتر بوون.
ئەم کارە بچووکانە زۆربەی جار ئازارێکی زۆر قورس لەسەر ئەوە بنەماڵانە کە ئازاریان هەیە لا دەبات.

وشەکان:

بەشداریکردن participate
بیرەوەری remembrance
بە هەستی دەروونیەوە intimately
خۆ تێهەڵقورتاندن Rubbernecking

ئامادەکردن: ڕەزا باغی

سەرچاوە:
https://www.psychologytoday.com/ca/blog/is-where-you-belong/201604/the-power-public-grief?collection=1091786

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button