بابەتتەندروستی

کۆرۆنا لە پاشەکشەدایە؟ شەپۆلی دووھەم چەندە مەترسیدارە؟

کۆرۆنا لە پاشەکشەدایە؟ شەپۆلی دووھەم چەندە مەترسیدارە؟


– نیوەی ویلایەتەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە کردنەوەی دووکان و بازاڕەکان. ئەوانی تریش چاوەڕێ دەکرێت کە لە دوو حەفتەی داھاتوودا ئەو کارە بکەن. کاریگەریی ئەم کرانەوەیە لە چەند حەفتەی داھاتوودا خۆی نیشان دەدات.


– ئاڵمان: یاریگاکانی منداڵان، مۆزەکان، گەلەرییەکان، کڵێسەکان و پارکەکان لە حەفتەی داھاتوودا دەکرێنەوە، بەڵام کۆبوونەوە گشتییەکان هەروا ڕێگەیان پێنادرێت.

– بەپێی یاسای وڵاتی ئاڵمان، فەرانسە و سپانیا بەستنی دەمامک لە ھاتوچۆی گشتیدا بۆ ھەمووان ئیجبارییە.



– ھۆنگ کۆنگ: لە شەممەی ڕابردووەوە تەنیا دوو کەس تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام شار ھێشتا لە ئامادەباشی دایە.



– ئیرلەند: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەشی چاودێریی چڕ، بۆ یەکەم جار لە مانگدا، چووە ژێر سەد کەس.



– شاری نیۆیۆرک: ژمارەی خەوێندراوەکانی نەخۆشخانە گەیشتە کەمترین ئاستی خۆی دوای ١٩ ڕۆژ دابەزینی بەردەوام.


– فەرانسە پێوەرە ئۆرژانسییە نەتەوەییەکانی تا ٢٤ی مانگی جوولای درێژ دەکاتەوە و بۆ ھەموو گەشتیارێک ١٤ ڕۆژ خۆدابڕاندن دەسەپێنێت.


– ژمارەی تووشبووانی زەوی لە ۳ ملیۆن و نیو تێپەڕ بووە و ژمارەی مردووان لە ٢٤٥ ھەزار تێپەڕ بوو.

وشەکان:
Playground یاریگای منداڵان‌
‌Gallery گەلەری
‌ICU بەشی چاودێریی چڕ
‌Hospitalized خەوێندراو

‌سەرچاوەکان:
‌- US: https://nyti.ms/3d7R71b
‌- Germany: https://bit.ly/3aZ0nU7
‌- Spain (Masks): https://bbc.in/3d6sySv
‌- Germany (Masks): https://bbc.in/35rh2yq
‌- France (Masks): https://bbc.in/3aUx4lr
‌- Hong Kong: https://bit.ly/2Yr4ZQf
‌- Ireland: https://bit.ly/2z6S8YY
– New York: https://bit.ly/2zJK0O7
‌- France: https://reut.rs/2Yn5fzI
‌- Worldwide: https://bit.ly/3fcPiBY
‌- Hashem Al-Ghaili

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button