بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٨ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:

– توێژەران ١٩٨ جار بازدانی جینەتیکیان لە کۆدی کۆرۆناڤایرۆسدا دوزیوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە نیشان دەدات کە ئەم ڤایرۆسە چۆن خۆی لەناو مرۆڤەکاندا پەرە پێ دەدات و لە گووراندایە. ئەم دۆزینەوەیە دوای تاقیکردنەوە لەسەر ڤایرۆسی وەرگیراو لە  ٧٥٠٠ کەس دەرکەوت. توێژەران بۆیان دەرکەوت کە زۆرترین بەربڵاویی جینەتیکی لەو وڵاتانەدا هەیە کە چڕتر تووشی کۆرۆنا بوون. هەڵبەت هەر بازدانێکی جینەتیکی خراپ نییە و دەبێت توێژینەوەی بۆ بکرێت کە هەرکام لەم ڤایرۆسانە چۆن دەتوانن کاریگەریی جیاوازیان هەبێت لەنێو جەستەدا، هەڵبەت ئەگەر هەیانبێت. 

– ڤایرۆسی ناچالاک کراو و پاڵاوتەی کۆرۆنای نوێ، وەک پێکوتە(ڤاکسین)یەکی نوێ دژی کۆڤید ١٩ بەکار هێنرا و ئەنجامی سەرکەوتووانەی بوو لەسەر ١٠ ڤایرۆسی جیاوازی کۆرۆنای نوێ. 

– دوو دەرمان، بە ناوەکانی نیکلۆسامید و سیکلێسۆنید، کاریگەریی ئەرێنییان بوووە لە دژی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.  ئەم دوو دەرمانە لەوە پێش لەلایەن بەڕێوەبەریی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی کەڵک لێوەرگرتنی پێ دراوە بۆ نەخۆشیی تر.

– “سووپەر-بەرگری”ی شەمشەمەکوێرەکان دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی لەپەنای تووشبوونیان بە کۆرۆنا ڤایرۆس، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییان پێوە دیار نییه.

– ڕووسیە، بۆ چوارەمین ڕۆژی دوابەدوای یەک، ١٠ هەزار کەسی تووشبووی نوێی لە یەک ڕۆژدا تۆمار کرد. ژمارەی تووشبووان لە ڕووسیە لە ١٧٧ هەزار کەس تێپەڕی.

– بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووان لە ٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس تێپەڕی. بەداخەوە ژمارەی مردووانیش لە ٢٦٥ هەزار کەس تێپەڕ بوو!

وشەکان:

پێکوتە Vaccine

بەڕێوەبەریی خۆراک و دەرمان FDA

نیکلۆسامید niclosamide

سیکلێسۆنید ciclesonide

بازدان: Mutation

 

    

سەرچاوەکان

– Vaccine: https://bit.ly/2WbPhXD

– Two Drugs: https://bit.ly/2L8Nooa 

– Spread (1): https://reut.rs/2WzEa9L 

– Spread (2): https://bit.ly/2xECKCv

– Germany (1): https://bit.ly/2A66r0h 

– Germany (2): https://bit.ly/3dr3wOb 

– Mutations: https://bit.ly/35EN7TG 

– Bats: https://bit.ly/2L8NADU 

– Russia: https://bit.ly/35Br9AK  

– Worldwide: https://bit.ly/2A6H923 

– Hashem Al-Ghaili: fb.com/ScienceNaturePage

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button