بابەتتەندروستی

۲٨ی مەی (٨ی جۆزەردان): ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی سووڕی مانگانەیە.

۲٨ی مەی (٨ی جۆزەردان): ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی سووڕی مانگانەیە.

دەستنیشانکردنی ڕۆژێک لە ساڵدا بۆ ئەوەیە کە گرینگیی تەندروستی لەم کاتەدا بۆ ژنان بەرچاوتر بێت.
بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی ژناندا سووڕی مانگانە ۲٨ ڕۆژەیە و هەرجار بەشێوەیەکی مامناوەندی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، ۲٨مین ڕۆژ لە پێنجەمین مانگی ساڵ بۆ یادەوری ئەم ڕۆژە هەڵبژێردراوە.

ژنانی وڵاتە هەژارەکان لە کاتی سووڕی مانگانەدا بە هۆی کەمبوونی کەرەستە تەندروستییەکانەوە، لە مەترسیدان. هەندێک لە ژنانیش لەم کاتەدا لە قوتابخانە و پەروەردە دوور دەکەونەوە.
بۆیە لەم ڕۆژەدا پێویستە میدیاکان زیاتر سەرنجی تەندروستیی سووڕی مانگانەی ژنان بدەن و دەرفەتێکە بۆ چالاکانی داکۆکیکەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سووڕی مانگانەی ژنان بۆ هاندانی سیاسەتە جیهانی، نیشتمانی و ناوچەییەکان.

menstrual hygiene management (MHM)
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سووڕی مانگانە

ئامادە کردن: هانا جاری

سەرچاوە:
https://en.m.wikipedia.org/wiki/Menstrual_Hygiene_Day

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button