بە بەکارهێنانی پارچە ئامێرێکی زیادی لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانیت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کارەبا لە باتریی ئۆتۆمبێلەکەوە بە خانووەکەت بدەیت و لە کاتی کارەبا بڕاندا، ماڵەکەت لە تاریکی و کوژانەوەی ئامێرەکانی ڕزگار بکەیت.
فۆرد ئاشکرای دەکات کە پیکاپی کارەبایی ئێف-١٥٠ لایتنینگ توانای ئەوەی هەیە بە هەڵگرتنی ١٠٠٠ پاوند یان ٤٥٤ کیلۆگرام بار، مەودای ٤٨٣ کیلۆمەتر بە یەکجار بارگاویکردن بپێوێت.
خێرایی با لە دەریای باکووردا یەکجار زۆرە و هەر ئەوەش دەتوانرێت سوودێکی یەکجار زۆری لێ وە دەست کەوێت. ساڵی ڕابردوو، هێزگەی بای ٥٠ مێگاواتی لە سکۆتلەندا کە توانای کارەبادانی ٥٥ هەزار ماڵی هەیە، دەستی بە کار کرد.
تۆیۆتا نایهەوێت واز لە بزوێنەری سووتانی ژوورەکی بهێنێت و ستراتیژیی دیکەی گرتووەتە بەر. ئەم کۆمپانیایە هەرچەند لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبرید (بەنزینی-کارەبایی) پێشەنگە،
دراڤید دەڵێت: «بە پێچەوانەی دووکەڵ کە تۆ دەتوانیت پیسبوونی هەوا ببینیت و هەستی پێ بکەیت، بەشێکی زۆری پیسبوونی ئاو بێدەنگە. ئەم پیسبوونە چەند جۆری هەیە، بۆیە دەمانەوێت تەکنۆلۆژیایەکی گەورە دروست بکەین کە بتوانێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات.»
سوپەرکۆمپیوتەرەکان بۆ لێکدانەوەی ژمارە و داتاکان بەکار دێن و لە زانستە پێشکەوتووەکان لە مۆدێلکردنی گەردیلەییەوە تا پێشبینیکردنی کەشوهەوا، میکانیکی کوانتۆم و توێژینەوەی یەکگرتنی ناوکی و زۆر شتی تر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.
کۆمپانیایه هیۆندای مۆتۆرز ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: نزیکەی ٥.٥ ملیار دۆلار بۆ دامەزراندنی یەکەم کارخانەی تایبەتیی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و باتری لە ئەمریکا وەبەر دەهێنێت.
توێژەرەکان بە یارمەتیی ملیۆنان ڤیدیۆی یوتیوبی ئەو کەسانەی لەسەر ئینتەرنێت قسە دەکەن لەسەر تۆڕێکی ژیریی دەستکرد دیزاین و ڕاهێنانیان کردووە. ئەم ژیریی دەستکردە لە کاتێکدا کە ڕاهێنانی دەکرد، فێری پەیوەندییەک بوو لە نێوان دەنگە گرنگەکان و چۆن گوتنیان لەگەڵ ڕەگەز و تەمەنی کەسەکە.
فۆلکسڤاگن، دووەم بەرهەمهێنەری گەورەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا ڕایگەیاند: پتر لە ٩٩٠٠٠ ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەنیا لە یەکەم وەرزی ساڵی ٢٠٢٢دا فرۆشراون
سەرجەم ڕەوتی دروستکردنی ئەم بینایە بە ژیریی دەستکرد ئەنجام دەدرێت. لۆرییەکانی بێئاژۆر، کاری گواستنەوەی کەلوپەل دەکەن. بولدۆزەرە ژیرەکان سەربەخۆ زەوی تەخت دەکەن و هەر ئەم ڕۆبۆتانەش بینای بەنداوەکە دەبەنە سەر.