سەرجەم ڕەوتی دروستکردنی ئەم بینایە بە ژیریی دەستکرد ئەنجام دەدرێت. لۆرییەکانی بێئاژۆر، کاری گواستنەوەی کەلوپەل دەکەن. بولدۆزەرە ژیرەکان سەربەخۆ زەوی تەخت دەکەن و هەر ئەم ڕۆبۆتانەش بینای بەنداوەکە دەبەنە سەر.
سڵاو لەم دێوە دلۆڤانە! کۆمپانیای کانگای ئانگلۆ ئەمێریکەن، وەک بەرنامەی کەمکردنەوەی شوێنەواری کاربۆن لە پیشەسازیی کانگا، لۆریی هایدرۆجینی خۆی کە بە پاکێجێکی باتری تەیار کراوە ناساند. دانکن وانبڵاد، سەرۆکی کۆمپانیا گوتی: لە ئێستادا ١٠-١٥%ی گازە گوڵخانەییەکانی ئێمە لە لۆرییەکانەوە دێت کە کاری ڕاگواستنی بەردەکان دەکەن. ئێمە بەرنامەمان هەیە تا ساڵی ٢٠٤٠ بگەینە ئاستی کاربۆنی سفر. زیاتر بخوێنەوە…
کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی دیاریکراو لە وێستگە ڕادەگرن بەبێ ئەوەی داببەزن، لەڕێگەی تەختەی کارۆموگناتیسی، ڕەوتی بارگاویکردن دەست پێ دەکات.
زلهێزی نەوتی، بە هاوکاریی “کرووزۆ ئێنێرجی سیستمز” دەستیان بە تاقیکردنەوەیەک کردووە تا گازی دەرچوو لە چاڵێکی نەوت لە کێڵگەی نەوتیی “باکێن” بۆ ئامێرەکانی دەرهێنانی بیتکۆین کۆ بکەنەوە.
لە تەلەسکۆپێکی سپاشی، دڵۆپەی تراوەکان گۆی تەواو ساز دەکەن. بۆ تاقیکردنەوەی پێواژۆیەکە، تیمەکە هەوڵی داوە لە ئاو کەڵک وەربگرێت. بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی دروست تیمەکە هەوڵی داوە چڕیی ئاو، نزیک چڕیی ئەو پۆلیمێرانە بێت کە بڕیار بوو لە سازکردنی نیسکۆکە تراوەکاندا لە کار بکرێن تا کاردانەوەی گراڤیتی لە تاقیکارییەکە کەم بکرێتەوە.
ڕووناکایی گەورە شارەکان، پاژی کیمیایی تایبەت لە بەرگەهەوا و سووڕانەوەی هەسارەسووڕە دەستکردەکان (مانگۆڵە دەستکردەکان) کە بە دەوری هەسارەیەکدا دەسووڕێنەوە، دەتوانن پیشاندەری بوونی شارستانییەتی ژیر لە هەسارەیەکدا بن.
بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەیی هێمنیی هاتوچۆی ڕێگە گشتییەکان (NHTSA) ڕۆژی هەینی یاسایەکی نوێی ڕاگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەفرۆشرێن، دەبێت بە هەر گاڵۆن سووتەمەنی ٤٠ مایل بپێون، واتە ٥.٨ لیتر بۆ هەر ١٠٠ کیلۆمەتر.
درۆنی خۆکوژ بووەتە ئامرازی پێکدادانی ڕووسیا و ئوکراینا. گۆڤاری Popular Mechanics لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا لە “درۆنی کامیکازێ” یان درۆنی خۆکوژ کەڵک وەرگیراوە. (کامیکازێ گرووپێک فڕۆکەوانی ژاپۆنی بوون کە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا فڕۆکەکانیان بە کەشتییەکانی دوژمندا دەکوتا). چەند ساڵێکە کە لە درۆن وەک چاوی هێزە چەکدارەکان لە ئاسماندا زیاتر بخوێنەوە…
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەواڵنێرێکی بەریتانی بڵاو بوویەوە کە تێیدا گەورەترین فڕۆکەی بارهەڵگری دنیا بە ناوی ئانتۆنۆڤ ٢٢٥ لە فڕۆکەخانەی گۆستۆمێل لە شاری کیێڤی پایتەختی ئوکراینا لە حاڵی سووتاندایە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
پێواژۆیەک بۆ گۆڕینی پاشماوەکانی کەرەستەی پاراستنی تاکەکەسی بۆ بەرهەمی لاوەکیی بێخەسار، ئاڵوگۆڕێکی گەورە بۆ کێشەی بوونی ئەو کەرەستەگەلە لە شوێنی کۆکردنەوەی پاشماوە شارییەکان دەبێت. دەمامکە دڕاوەکان، ڕووپۆشەکان، دەستەوانە پزیشکییەکان و چاویلکە پلاستیکییەکانی پاراستن دەنێردرێنە ناو مەکینەیەک و بە ئاوی گەرم و تەوژمدراو و هەوای پەستراوەوە تێک دەقرمێن. ئاو و ئەسێتیک ئەسید بەرهەمی کۆتایین. گۆڕینی کەرەستەی زیاتر بخوێنەوە…