بابەتتەکنەلۆجیا

داهاتوو لێرەیە! حەوتەوانەی تەکنەلۆژیی پێشانگای «سی ئی ئێس¹».

۱. شاڕژێرێک سەر بە وزەی خۆر²:
ڕۆبۆتێکی بچووکی چەرخدارە کە لەبەر تیشکی خۆر پەنێڵەکانی دەکاتەوە و وزەی پاک پاشەکەوت دەکات. ئەو ڕۆبۆتە وەک ئاژەڵێکی ماڵی شوێن خاوەنەکەی دەکەوێ تاکوو چ لە هەر شوێنێک، مۆبایل یان تابلێتەکەی شاڕژ بکاتەوە.

۲.​حەڵقەی زیرەکی پرۆلۆ³:
ئەم حەڵقەیە کە لەکاتی تایپکردندا لە پەنجە دەکرێت و بە دەستلێدان، پیشاندەری کۆمپیوتەرەکە دەجوڵێنێت. بەکارهێنەر ئیتر پێویستی بە ماوس(مشک) نابێت و کارەکان خێراتر ئەنجام دەدرێت.

٣. ویڵچەری زیرەک⁴:
ویلچەرێکە کە بە هۆی سێنسۆر و کامێراوە دەوروبەری خۆی دەناسێتەوە و بە شێوەیەکی خۆکار جووڵە دەکات، لە بەربەستەکان دوور دەکەوێتەوە و ڕێگەی گونجاو هەڵدەبژێرێت.

۴. ئامێری هاویشتنی تۆپی تێنس⁵:
ئەم ئامێرە ڕۆبۆتێکی ژیرە کە وەک ڕاهێنەرێکی ڕاستەقینە تۆپت بۆ فڕێ دەدات، جۆری لێدانەکانت هەڵدەسەنگێنێت و پێشکەوتنی یارییەکەت پیشان دەدات.

۵. ئامێرێکی ئۆتۆماتیک(خۆکار) بۆ کوژانەوەی سۆبەی گاز⁶:
ئامێرێکی بچووک و زیرەکە کە لەسەر گازەکە دادەمەزرێت. ئەگەر لە چێشتخانەدا بیت و چێشتلێنانت لەبیر بچێت و بۆ ماوەی پێنج خولەک لە لای  نەجوڵێیت، بە شێوەیەکی خۆکار گازەکە دەکوژێنێتەوە و لە ئاگرکەوتنەوە ڕێگری دەکات. بۆ کەسانی بەتەمەن زۆر بەسوودە.

۶. ئاوێنەی تەندروستی⁷:
هەرکەس  بۆ ماوەی ٣٠ چرکە لە بەردەم ئەم ئاوێنەیەدا بوەستێت، سەبارەت بە دۆخی جەستەیی، تەمەنی فیزیۆلۆژی و فشاری دەروونی زانیاری دەداتێ.

۷. کۆمپاکتەری پلاستیکی نەرم
⁸:
ئامێرێکی هاوشێوەی سەبەتەی زبڵە کە پلاستیکە نەرمەکان دەپەستێوێت و دەیانکات بە خشتی شیاو بۆ  بەکارهێنانەوەی دووبارە(ڕیسایکلکردن).

وشەکان:
1)Consumer Electronics Show
2Rollin Sollar
3)Prolo Ring
4)Strutt EV1
5)Tero Pro
6)iGuard
7)Longevity Mirror
8)Soft plastic comactor

سەرچاوە

 

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button