بابەتمێشک

خەتای ئێوە نییە، مێشكتان خۆ ویستە

خەتای ئێوە نییە، مێشكتان خۆ ویستە

لە ناوەڕاستی قسەکردن لەگەڵ کەسێکدان و لە ناکاو بانگتان دەکەن و ئێوە وتووێژەکە بەجێ دەهێڵن. نگەران مەبن، کەسێکی بێ ئەدەب نین. مێشکی ئێمە بە شێوەیەکی خۆکارانە سەرنج دەخاتە سەر ناوی خۆمان و ڕوخساری خۆمان لە وێنەکاندا. ئەگەر شتێکی پەیوەندیدار بە خۆمان ڕوو بدات، خێراتر لەو شتانەی دیکە بیری لێ دەکەینەوە کە لەسەر خۆمان نین. توێژەرانی زانکۆی دیوک دەیانهەوێت بزانن کە چۆنە مێشکی ئێمە بە شێوەی سروشتی خۆتەوەرە.
تۆبیاس، نووسەری سەرەکی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەری دەروونناسی و زانستی دەمار دەڵێت “مرۆڤەکان خۆیان پێش هەرکەسی دیکە دەخەن. بەڵام پرسیار ئەوەیە کە چۆن ئەم کارە دەکەن؟ ئایا دەکرێت ئەم شتە بگۆڕین؟”
توێژەران تاقیکردنەوەیەکیان داهێنا. بۆ ئەم کارە داوایان لە بەشداربووان کرد کە سێ ڕەنگی شین و سەوز و بنەوش بۆ خۆیان و کەسێکی نەناسراو و هاوڕێیەکیان هەڵبژێرن. پاشان دوو دانە لەو سێ ڕەنگە لەسەر شاشەی کۆمپیوتەر پیشان دران. لە دوای پێنچ چرکە ڕەنگەکان لا دەچوون و خاڵێکی ڕەش لەسەر شاشەکە دەردەکەوت و پرسیار دەکرا کە ئایا ئەو شوێنەی خاڵە ڕەشەکەی لێیە، پێشتر چ ڕەنگێکی لێ بووە. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە بەشداربووان دەتوانن زۆر خێراتر و بە دروستی شوێنی ئەو ڕەنگە دیاری بکەن کە تایبەت بە خۆیان بووە. ئەوەش دەریدەخات کە بیرگەی کاریی ئێمە لەسەر ئەو ڕەنگە چڕ دەبێتەوە کە تایبەتە بە خۆمان.
لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەدا، ژمارەی ئەو جارانەی کە ڕەنگی تایبەت بە خودی کەسەکە لەسەر شاشە پیشان درا کەم کرایەوە بۆ نیوە، ئەم کارە دۆخەکەی خراپتر کرد و بەشداربووان زیاتر سەرنجیان دەدایە شوێنی ئەو ڕەنگەی کە تایبەت بە خۆیان بووە.

سەرچاوە:

https://medicalxpress.com/news/2019-03-faultyour-brain-self-centered.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد