بابەتزانستە بنەماییەکان

ئایا جۆرەکان دەتوانن پەرەسەندنی بەرەودواوەیان هەبێت؟

ئایا جۆرەکان دەتوانن پەرەسەندنی بەرەودواوەیان هەبێت؟

ئایا پەرەسەندنی پێچەوانە بوونی هەیە؟ هەندێک کات ئەو کەسانەی دژی ئەم بیردۆزەن، بۆ ڕەتکردنەوەی پەرەسەندن دەڵێن بۆچی تا ئێستا مرۆڤێک نەبووە بە مەیموون؟

هەرچەندە ئەم پرسیارە خۆی لە بنەڕەتدا هەڵەیە و مرۆڤ لە مەیموونەوە دروست نەبووە، بەڵام وەڵامی دوو پسپۆڕی پەرەسەندن، بۆ پرسیاری “ئایا پەرەسەندنی پێچەوانە بوونی هەیە” ئەمەیە: بەڵێ.
ئەوان دەڵێن وەڵامی کورت بەڵێیە بەڵام دەبێت شیکردنەوە بدرێت، چونکە چەمکی “پەرەسەندنی پێچەوانە” زۆر لێڵە و تووشی سەرلێشێواویمان دەکات. ئەم چەمکە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە پەرەسەندن پڕۆسەیەکە بەرەو خاڵێکی دیاریکراو دەڕوات، لە کاتێکدا ئەمە تێگەیشتنێکی هەڵەیە و زۆر دوورە لە واتای پەرەسەندن (گووران).

هەلبژاردنی سروشتی، ئۆرگانیزمەکان بە ئاسانی لەگەڵ ژینگەکەیان دەگونجێنێت و لەوانەیە لەگەڵ گۆڕانکاریی ژینگە، بەپێی ئەو شتەی پێویستە بۆ زیندوومانەوە، بگۆڕدرێت. پەرەسەندن بەرەو ئاقارێكی دیاریکراو ناڕوات.

لێرەدا نموونەیەک هەیە کە بە جوانی ئەم بابەتەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە:
لەوانەیە بڵێن کە پەنگوینەکان نموونەیەکن لە پەرەسەندنی پێچەوانە، چونکە باڵندەکان پەرەیان بە توانایی فڕین داوە، بەڵام پەنگوینەکان ئەم تایبەتمەندییەیان لەدەست داوە. کێشەی ئەم تێگەیشتنە لەوەدایە کە توانایی “فڕین” وەک خاڵێکی کۆتایی دەردەکەوێت کە پەرەسەندن بەرەو ئەم خاڵە دەڕوات، کە ئەمە تێگەیشتنێکی هەڵەیە.
بۆ باوباپیرانی پەنگوینەکان واتە باڵندە سەرەتاییەکان، فڕین بەسوود بووە و رێگەی بۆ زاوزێی زیاتر خۆش دەکرد، کەواتە بۆ هەڵبژاردنی زۆر گونجاو بوو.

لەبەرامبەردا، بۆ پەنگوینەکان فڕین بەسوود نەبوو و باشتر وا بوو کە قەڵەو ببن و چەوری تێیاندا پاشەکەوت بکرێت. کەواتە هەڵبژاردنی سروشتی لێرەدا دژی فڕین کاری کرد و تایبەتمەندییەکانی پێویست بۆ ژیان لە ژینگەی سارد، پەرەی سەند. بەم پێیە، پەرەسەندنی پێچەوانە لە پەنگوینەکاندا ڕووی نەداوە، ئەوان بە سادەیی لەگەڵ ژینەگەی نوێی خۆیان گونجان و لەم بابەتەدا، گووران بەواتای لەدەستدانی تایبەتمەندییەک بوو کە پێشتر بەسوود بووە.

کەواتە بەڵێ دەکرێت تایبەتمەندییە ئاڵۆزەکانیش لەدەست بدرێت بەڵام ئەمە وەک پەرەسەندنی پێچەوانە پێناسە ناکرێت بەڵکوو هەر پەرەسەندنە کە کاری خۆی دەکات.

Devolution پەرەسەندنی پێچەوانە
Evolution پەرەسەندن، گووران
Theory تیۆری، بیردۆز

ئامادەکردن: ئاوات دێهقان

سەرچاوە:
https://www.sciencealert.com/what-happens-when-species-evolve-backwards-the-strange-science-of-devolution

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد