بابەتگەردوونناسی
ناسا وێنەیەکی تەلیسکۆپی هابڵی بڵاو کردەوە کە تێیدا گەلەستێرەیەکی نزیک بە ناوی (ESO 300-16) دەبینین کە زاناکان بە “هەوری بریقەدار” پێناسەی دەکەن.
ئەم گەلەستێرەیە ٢٨.٧ ساڵی ڕووناکی لە زەوی دوورە و لە ئەستێرەبۆشایی ئێریدانووسدایە.
ئەم گەلەستێرەیە، گەلەستێرەیەکی “ناڕێک”ە، لەبەر ئەوەی شێوەیەکی ڕوونی نییە و زیاتر لە پەرشوبڵاویی ئەستێرەکان دەچێت.
Sparkling Cloud هەوری بریقەدار
Constellation ئەستێرەبۆشایی
Habble هابڵ
Galaxy گەلەستێرە
Light-year ساڵی ڕووناکی
Eridanus ئێریدانووس
وەرگێڕ: دیلان ئیسماعیلزادە – خوێندکاری فیزیک
چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی