بابەتزانستە بنەماییەکان

گەردەلوولی مایکڵ، لە گەردەلوولی کاترینا بەهێزترە

گەردەلوولی مایکڵ، لە گەردەلوولی کاترینا بەهێزترە
گەردەلوولی مایکڵ، پاشنیوەڕۆی چوارشەممە، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە کەناراوەکانی باکووری کەنداوی فلۆریدا. لەگەڵ گەیشتنی بە کەناراوەکان، پسپۆڕانی کەشناسی لە ناوەندی گەردەلوولی ئەمریکا لە دراوەیەکدا کە بڵاویان کردەوە، دەڵێن بەهێزبوونی زۆر خێرای تۆفانەکە، ئەم گەردەلوولە دەکات بە سێهەمین گەردەلوولی بەهێز لە مێژووی ئەمریکادا، تەنانەت لە گەردەلوولی کاتریناش بەهێزتر دەبێت کە ساڵی ٢٠٠٥ گیانی ١٠٠٠ کەسی ستاند.
مەبەست لە بەهێزیی گەردەلوولێک چییە؟ کەشناسەکان مەبەستیان لە بەهێزیی گەردەلوولیك پەستانی بارۆمێتریکە نەک خێرایی با. گەردەلوول، سیستمێکە بە پەستانێکی کەمەوە، و بەپێی ڕاپۆرتێک کە ساڵی ٢٠١٥ نەشناڵ جیۆگرافیک بڵاوی کردووەتەوە، بڕی دابەزینی پەستانی بەرگەهەوا لە تۆفانەکەدا، باشترین پیشاندەری کەشناسییە کە هێز و تەوژمی تۆفانەکە دەردەخات.
پەستانی کاترینا ٩٢٠ میلیبار بوو، (٨ لەسەد نزیمتر لە مامناوەندیی پەستانی هەوا لە ئاستی دەریا کە ١٠٠٠ میلیبارە)، بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی نەتەوەیی گەردەلوول، پەستانی مایکڵ ٩١٩ میلیبارە کە لە کاترینا کەمترە. لە مێژووی ئەمریکادا ساڵی ١٩٦٩، لە میسیسیپی گەردەلوولی کامیڵ بە ٩٠٠ میلیبار و ساڵی ١٩٣٥ لە باشووری فلۆریدا بە ٨٩٢ میلیبار لەم تۆفانەی ئێستا بەهێزتر بوون.
نزمبوونی پەستانی مایکڵ بەو واتایە نییە کە زیانە گیانییەکانی لە کاترینا زۆرتر دەبن، چونکە ئەوە زیاتر پەیوەندیی بە خۆڕاگریی ژێرخانەکانەوە هەیە. مەترسیی گەورە کە لە ئاردایە ئەوەیە کە ئەو ناوچانەی فلۆریدا کە
تۆفانەکە دەیانگرێتەوە ماڵەکان بۆ ڕووداوێکی لەو شێوەیە زۆر خۆڕاگر نین.

وشەکان:
Barometric pressure پەستانی بارۆمێتریک
Millibar میلیبار

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63798-hurricane-michael-more-instense-than-katrina.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button