بابەتتەندروستی

دۆزینەوەی سەرسوڕھێنەر: لە شاری بارسێلۆنا لەناو نموونە ئاوی پاشەڕۆ (فازڵاو)ی ١٤ مانگ لەوەپێش ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە!

دۆزینەوەی سەرسوڕھێنەر: لە شاری بارسێلۆنا لەناو نموونە ئاوی پاشەڕۆ (فازڵاو)ی ١٤ مانگ لەوەپێش ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە!

نزیک ٧ مانگ لەوەپێش دنیا بۆ یەکەم جار ڤایرۆسی ترسێنەری کۆرۆنای ناسی. دەوترێت کە ئەم ڤایرۆسە ئەو کات لە بازاڕێکی ئاژەڵی شاری ئووھانی چین سەری ھەڵداوە. بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ھەموو زانیارییەکانمان لەسەر ئەم ڤایرۆسە بە درۆ دەخاتەوە.

تا ئێستا زانراوە کە لە پیسایی مرۆڤی تووشبووی کۆرۆنای نوێ یان کۆڤیدی ۱٩ کۆمەڵێکی زۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە. بۆیە توێژەران تا ئێستا توانیویانە بە تاقکیردنەوە لەسەر ئاوی پاشەڕۆی گەڕەک یان شارەکان بە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنادا بگەڕێن. بە چاودێریی بەردەوامی ئاوی پاشەڕۆ لەم شێوازەدا دەکرێت بزانین دۆخی گەڕەکێکی تایبەت چۆنە و خێراتر چاودێریی دۆخەکە بکرێت.

توێژەرانی زانکۆی بارسێلۆنا لەم شێوازە کەڵکیان گرتبوو و دیتبوویان کە لە کاتی تەشەنەی خێرای کۆرۆنا لە وڵاتی ئیسپانیا، نموونەی ئاوە پاشەڕۆکانیش چڕییەکی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشان دەدەن. ئەمەش چاوەڕوانکراو بوو.

بەڵام دوای ئەم توێژینەوە سەرەتاییانە، توێژەران بڕیاریان دا کە چاوێکیش لە نموونە ئاوی بەستووی پاشەڕۆی ساڵانی ۲۰۱۸ و ۲۰۱۹ بکەن. ئاکامی تاقیکردنەوەکە زۆر سەرسووڕھێنەر بوو و کەس بۆی پێشبینی نەدەکرا.

لە ھیچ کام لە نموونەکاندا ھیچ ڤایرۆسێکی کۆرۆنای نوێ نەدۆزرایەوە بەڵام لە نموونەی مانگی مارچی ۲۰۱۹ ئەم فایرۆسە دۆزرایەوە. ئەمە بەو واتایەیە کە تەنانەت ١٤ مانگ لەوەپێش ئەم ڤایرۆسە ھەبووە و کەسی تووش کردووە!

شایەنی باسە کە ئەم بابەتە بۆ جورناڵێکی زۆر باش نێردراوە بەڵام ھێشتا بابەتەکە داوەریی زانستی نەکراوە. لە قەیرانی کۆرۆنادا بەھۆی خێرایی بابەتەکان، هەندێک لە جورناڵەکان بڕیاریان داوە کە وتارە وەرگیراوەکان سەرەتا بڵاو بکەنەوە و دواتر کاری داوەریی زانستی و ھەڵەگریی پێویستی لەسەر ئەنجام بدرێت.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، کاناڵی زانستیی هۆژان

سەرچاوە:
https://www.technologynetworks.com/applied-sciences/news/sars-cov-2-traces-detected-in-barcelona-waste-water-from-march-2019-336688

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button