بابەتتەندروستی

کۆرۆنا: پەیوەندیی ڕێژەی مردن و یاسابەزێنی (شلگرتنی کولتووری)

بەپێی توێژینەوەیەکی نێونەتەوەیی، دەرکەوتووە لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەیەکی یاسابەزێنتریان هەیە، لەچاو وڵاتانێک کە کولتوورێکی توندوتۆڵیان ھەیە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تێیاندا ٥ جار و ڕێژەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ۸ جار زۆرترە. بۆ نموونە وڵاتی ژاپۆن (یابان) و مەکزیک ژمارەی دانیشتوانیان وەک یەک وایە، بەڵام لە مەکزیک ڕێژەی مردن ٣٠ هێندەی ژاپۆنە.

کۆمەڵگەیەک کە توندگرتنی کولتووریی ھەیە، دژکردەوەی توندتریان ھەیە دژ بەوانەی کە کردەوەی پێچەوانەی کولتووری گشتی ئەنجام دەدەن.

جگە لەوەش، بە کەڵکوەرگرتن لە مۆدێلیکی بیرکاری گوورانییانە/پەرەسەندنیانە، نیشان دراوە کە ئەو کۆمەڵگانەی کە توندگرتنی کوولتوورییان ھەیە، زووتر یەک دەگرن و هەر بەم هۆیەوە ئەگەری زیندوومانەوەیان لە درێژخایەندا زۆرترە. بۆیە، لە کاتی تەنگانەدا، ئەو کۆمەڵگایانەی یەکدەستترن، بەرژەوەندیی گوورانییانەیان هەیە.

Evolution گووران/پەرەسەندن
Cultural tightness/looseness توندگرتنی/شلگرتنی کولتووری

بۆ زانیاریی زیاتر سەرادانی سەرچاوەکە بکەن:
https://www.thelancet.com/journals/lanplh/article/PIIS2542-5196(20)30301-6/fulltext

سەرچاوەی وێنە:
© Jiji Press/​AFP/​Getty Images

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادگان

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button