بابەتزانستە بنەماییەکان

فۆسیلێکی یەک ملیار ساڵە لە وڵاتی سکۆتلاند دۆزراوەتەوە؛ ئەم فۆسیلە دەتوانێت ببێتە کۆنترین زیندەوەرێکی فرەخانەیی کە تۆمار دەکرێت.

بەبەردبوویەک (بە پانایی کەمتر لە ۳۰ میکرۆمەتر) لە بەرزاییەکانی سکۆتلاند دۆزراوەتەوە کە دوو جۆر خانەی جیاواز لە یەک نیشان دەدات و لەوانەیە هی زیندەوەرێکی کۆن بێت کە لە شوێنێک لە نێوان تاکخانەییەکان و فرەخانەییەکاندا جێ دەگرێت.

فۆسیلێکی یەک ملیار ساڵە لە وڵاتی سکۆتلاند دۆزراوەتەوە؛ ئەم فۆسیلە دەتوانێت ببێتە کۆنترین زیندەوەرێکی فرەخانەیی کە تۆمار دەکرێت.چارڵز وێڵمەن مامۆستای زانکۆی شێفیڵد دەڵێت: ″ڕەچەڵەکی فرەخانەییە ئاڵۆزەکان″ و ″ڕەچەڵەکی گیانلەبەران″ لە مێژووی ژیان لەسەر زەویدا دوو شتی زۆر گرینگن کە ئەم فۆسیلەی ئێمە دۆزیومانەتەوە تیشک دەخاتە سەر هەردووکیان.

ئەم زیندەوەرە کە ناوی ″Bicellum Brasier″ی لێ نراوە، یارمەتیمان دەدات کە لە ″گواستنەوەی هۆلۆزوای تاکخانەیی بەرەو گیانلەبەرە فرەخانەییەکان″ تێبگەین. هەروەها ئەو دەرفەتە دەڕەخسێنێت تاکوو ڕەچەڵەکی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی گیانلەبەرە ئاڵۆزەکان بدۆزینەوە.

وێڵمەن هەروەها دەڵێت: ″ئەم فۆسیلە پێمان دەڵێت کە پەرەسەندنی زیندەوەرە فرەخانەییەکان یەک ملیار ساڵ لەمەوپێش ڕووی داوە و لەوانەیە ڕووداوەکانی پێش ئەوەش لەنێو ئاوە سازگارەکاندا (وەک گۆلەکان) ڕووی دابێت نەک لە ئۆقیانووسەکان″.

وەرگێڕ: هێمن موحەمەدیان

Freshwater (ئاوی خاوێن، ئاوی سازگار)
Lake (دەریاچە، گۆل)
Animal (گیانلەبەر)

https://www.cell.com/current-biology/fulltext/S0960-9822(21)00424-3

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button