بابەتگەردوونناسی

لەندکروزێرێک بۆ سەر مانگ

لە مانگی مارسی ٢٠١٩دا کۆمپانیای تۆیۆتا و ئاژانسی لێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمانی ژاپۆن (JAXA) ڕایانگەیاند کە بە چەشنی هاوبەش لەسەر دروستکردنی ئامرازێک بۆ هاتوچۆ لەسەر مانگ کار دەکەن.

ئەم مانگ-گەڕۆکه ئێستا ناوێکی فەرمی هەیە: Lunar Cruiser. و ئەو ناوەشی بۆ ڕێزلێنان لە لەندکروزێر، ئۆتۆمبێلی ئەفسانەیی سەر زەوی لێ نراوه.

تۆیۆتا لونارکروزێر، ئامرازێکه کە ٦ چەرخی هەیە و تایبەت بۆ هاتوچۆی سەر مانگ دروست کراوه. ٦ مەتر درێژه، ٦٣٠٠ کیلۆ قورسایی هەیە و هەڵگری تەنیا ٢ کەسە.
ژاپۆنییەکان هیوادارن تا ساڵی ٢٠٤٠، مانگ بکەنە بنکەیەک بۆ ژیانی مرۆڤ. هەنگاوی دواتر ژیان لەسەر مەریخه!

ئاژانسی JAXA دەیهەوێت تا پێش ساڵی ٢٠٢٩ ئەم مانگ-گەڕۆکه بنێرێتە سەر مانگ.

تۆیۆتا کە پلەی یەکەمی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی لەسەر زەویی هەیە، بەم شێوەیە لەسەر مانگیش ئەم پێگەیە بە دەست دەهێنێت!

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

 

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button