بابەتگەردوونناسی

کێ بوو کە یەکەم وێنەی زەویی لە بۆشایی ئاسمانەوە گرت؟ مووشەکێکی ئەڵمانی نازی؟

ئەگەر ئەم پرسیارەمان لێ بکرێت، لەوانەیە بە گومانەوە بیرمان بۆ پشکنەرەکانی ڤۆیەجڕ بچێت، بەڵام ٧٦ ساڵ لەمەوبەر مووشەکێکی نازی ئەم وێنەی کە لە سەرەوە دەیبینن تۆمار کردووە.
ئەوەش بۆ ساڵی ١٩٤٦، دەستکەوتێکی سەرسوڕهێنەر بوو.
-هەر وەک پێشتر باسمان کرد، یەکەم جار هێزەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٤٢ توانییان مووشەکی ڤی-٢ بنێرن کە سنووری ئاسمانی تێپەڕاند، بەڵام دوای ئەوەی لە جەنگدا شکستیان هێنا ئەو مووشەکە کەوتە دەست هێزەکانی ئەمریکا- (وەرگێڕ)
ساڵی ١٩٤٦ زانایانی پێگەی مووشەکیی وایت سەندز لە نیومەکسیکۆ، کامێرایەکیان خستە سەر مووشەکێکی بالیستکی ڤی-٢ کە لە ئەنجامدا یەکەم وێنەی زەوی لە بۆشایی ئاسمانەوە گیرا.

لە ٢٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٤٦ (٢ی خەزەڵوەر)دا بوو کە مووشەکەکە تا بەرزایی نزیکەی ١٠٤ کیلۆمەتری فڕی، بە مانایەکی تر ئاستی پەسەندکراوی سنووری بۆشایی ئاسمانی تێپەڕاند. کامێرایەکی ٣٥ میلیمەتریش هەر چرکە و نیوێک وێنەیەکی دەگرت. پاشان ئەو کامێرایە بەپەلە هاتەوە خوارەوە و بە خێرایی زیاتر لە ٥٤٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەوتە زەوی و یەکەم وێنەی زەوی لە بۆشایی ئاسمانەوە بە مرۆڤایەتی بەخشی.
Voyager Probes
White Sands Missile Range
New Mexico
V-2 Missile
وەرگێڕ: کەریم بایرامی
سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button