بابەتتەندروستی

بە هۆی کۆرۆناوە تووشی قەڵەوی بووی؟ ئەم ڕێنماییانە دەبێته هۆی دابەزینی کێش

گرووپێک لە توێژەران ڕێنماییەکیان سەبارەت بە چارەسەری قەڵەویی پاش کۆرۆنا داوەتە دەر.

ئەوان لە ڕووی ئەو بەڵگە بەردەستانە پێشنیار دەکەن ئەو کەسانەی پاش کۆرۆنا تووشی قەڵەوی بوون، پارێزی کەم کالۆری کێتۆژێنیک بۆ دانانی کێش دەست پێ بکەن و پاشان پارێزەکە بکەن بە پارێزی مێدیتڕێینێین. هاوکات لەگەڵ ئەم پارێزانە زۆر ڕێک و پێک وەرزشیش بکەن.

توێژینەوە سەبارەت بە پارێزی کیتۆژێنیک دەڵێت: ئەم پارێزە توانای دانانی کێش و کۆنترۆڵی شەکرەی خوێن و چەوری ناو سکی هەیە وە هاوکات کۆگای ماسولکەکانیش دەپارێزێت هەروەها هەوکردنی پاش کۆرۆناش کەم دەکاتەوە.

ئەم توێژینەوە سەبارەت بە پارێزی مێدیتڕێینێین دەڵێت: پاش دانانی کێش بە پارێزی کیتۆژێنیک دەبێت پارێزی مێدیتڕێینێین ڕەچاو بکرێت چونکە بەڵگەی زانستیی زۆری لەسەرە کە ئەم پارێزە دەبێتە هۆی تەندروستیی جەستە بە تایبەت لە نەخۆشینەکانی پەیوەندیدار بە زیندە پاڵیی جەستە.

بناغەی پارێزی مێدیتڕێینێین کەڵکوەرگرتن لە ڕۆنی زەیتوون و خۆراکە گیاییەکانە، وەکوو:
پەڕش، میوەکان، سەوزییەکان، دانەوێڵەکان، کاکڵەکان و تۆوەکان
هەروەها شیرەمەنییە کەم چەورییەکان بە تایبەت ماست و شیر و کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی و گۆشتی سوور.

ئەم توێژینەوە بەڵگەی زۆری لە سەر وەرزشی هاوکات لەگەڵ ئەم پارێزانە هەیە کە مەترسیی مردن بە نەخۆشینەکانی دڵ و دەمار، زەختی خوێن و شێرپەنجەکان تا ڕادەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە و بەرگری لە قەڵەویی ناو سک دەکات.

Ketogenic diet
Mediterranean diet
Metabolic زیندە پاڵی

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی

سەرچاوە:
Barrea L, Vetrani C, Caprio M, Cataldi M, Ghoch ME, Elce A, Camajani E, Verde L, Savastano S, Colao A, Muscogiuri G. From the Ketogenic Diet to the Mediterranean Diet: The Potential Dietary Therapy in Patients with Obesity after COVID-19 Infection (Post COVIID Syndrome). Current Obesity Reports. 2022 May 6:1-22.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button