بابەتتەندروستی

پیاوێک بە خوێنە تایبەتەکەی خۆی ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵی ڕزگار کردووە !

پیاوێک بە خوێنە تایبەتەکەی خۆی ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵی ڕزگار کردووە!

جەیمز ھاریسۆن، پێاوێکە لە ئۆسترالیا کە بە بەخشینی خوێنە تایبەتەکەی خۆی یارمەتی دا ژیانی ژمارەیەکی زۆر منداڵ ڕزگار بکرێت. خوێنی ئەم پیاوە وەک چارەسەرێک بە کار ھێنراوە کە دەتوانێت لە کێشە مەترسیدارەکان بۆ سەر ژیانی منداڵە ساواکان بەرگری بکات.
بەڵام، خوێنی ئەم پیاوە بۆ تایبەتە؟ چۆن وەک چارەسەرێک دەتوانێت ژیانی منداڵەكان ڕزگار بکات؟

لەوانەیە بیستبێتتان کە جۆری گرووپی خوێنەکەتان نێگەتیڤە یان پۆزەتیڤ. ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆتینێک بە ناوی فاکتەری rh لەسەر ڕووبەری خڕۆکە سوورەکانی خوێن. کاتێک کەسێک ئەم پڕۆتینەی ببێت دەبێتە rhی پۆزەتیڤ بەڵام ئەگەر نەیبێت دەبێتە rhی نێگەتیڤ.
بۆ زۆربەی خەڵک ئەوەی کە پۆزەتیڤ بن یان نێگەتیڤ، ھیچ جیاوازییەک لە ژیانیاندا دروست ناکات، بەڵام بۆ ژنی دووگیان، لەوانەیە کێشە دروست ببێت کاتێک کە دایک rhەکەی نێگەتیڤە و تۆلەکە rh پۆزەتیڤە.
ئەم کێشە بەم ھۆیەوە دروست دەبێت کە خوێنی تۆلی rh پۆزەتیڤ دەڕژێتە ناو جەریانی خوێنی دایکی؛ سیستمی بەرگری دایک خانەکانی خوێنی rh پۆزەتیڤ وەک بیانی دەبینن و بۆ ھێرشکردنە سەریان دژەتەنێک (ئانتی بادی) دروست دەتوانێت ھۆکارێک بێت بۆ نەخۆشی و گیان لەدەستدانی منداڵە تازە لەدایکبووەکان.

ھاریسون لە خوێنەکەیدا دژەتەنێکی نایابی ھەیە بەناوی ئیمۆنۆگلۆبینی rh، کە وەک چارەسەر کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم چارەسەرە دەدرێت بەو دایکانەی وا لەبەردەم ھەڕەشەی ناسازگاریی rh لەگەڵ تۆلەکەیانن.

وشەکان:
fetus جنین-تۆل
antibody آنتی بادی-دژەتەن
incompatibility ناسازگاری
red blood cell
‎گلبول قرمز-خڕۆکەی سووری خوێن

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/62565-blood-donations-saved-babies-james-harrison.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button