بابەتمێشک

کۆنەپارێزەکان چاکتر لە لیبڕاڵەکان “واتای ژیان” دەزانن!

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر ٥٠ هەزار بەشداربوو ئەنجام دراوە، دەرکەوت کە ئەو کەسانەی ڕوانگەی سیاسیی کۆنەپارێزانەیان (conservative) هەیە لە دۆزینەوەی واتای ژیان و ڕازیبوون لە ژیان، لەو کەسانە باشترن کە ڕوانگەی سیاسیی لیبراڵیان هەیە.

لەم توێژینەوەیەدا لە دوو ڕوانگەوە ئاستی خۆشحاڵییان سەیرا کرا: یەکەم؛ ڕازیبوون لە ژیانی ڕۆژانە و دووهەم؛ هەستکردن بەوەی کە ژیان واتای هەیە.

توێژینەوەکە لە ڕێگەی لێکدانەوەی پێنج پرسیارنامە ئەنجام درا کە لە ساڵەکانی ١٩٨١ تا ٢٠١٧ داوا لە بەشداربووان کرابوو کە پرسیارگەلێک وەک “ئایا هەست دەکەیت ژیانت واتای هەیە؟” یان “چەند لە ژیانت ڕازیت؟” وەڵام بدەنەوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریدەخات کە گرینگ نییە تێڕوانینی ئایینی کەسەکان چییە، ئەوانەی کە تێڕوانینێکی کۆنەپارێزانەیان بۆ سیاسەت هەیە لەوانی دیکە شادترن.

پێشتریش دەرکەوتبوو کە لەگەڵ زۆربوونی نایەکسانیی ئابووری ئاستی خۆشحاڵیی نێوان لیبراڵەکان و کۆنەپارێزەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە. لیبڕاڵەکان ناڕەحەتترن، هۆکاریشی ئەوەیە کە کۆنەپارێزەکان پێیان وایە کە هەژاری و دەوڵەمەندیی کەسەکان بەپێی ئەوەیە کە کەسەکان شیاوی ئەو شتەن و سیستمی کۆمەڵگا عادڵانەیە.

خۆڕاگری لە بەرامبەر گۆڕاندا کە تایبەتمەندیی کۆنەپارێزەکانە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژیان بە واتادار بزانن. واتاداریی ژیان پەیوەندی بەوە هەیە کە مرۆڤەکان پێیان وایە شتەکان لە جێگەی خۆیاندان و ئەگەر کەسێک هەست بکات کە شتەکان لە ژیاندا زۆر لە گۆڕاندان، ژیان واتای خۆی لە دەست دەدات.

ڕای ئێوە چییە، ئایا هەست دەکەن ئەندامانی حیزبە کۆنەپاریزەکان خۆشحاڵترن؟!

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63094-conservative-meaning-of-life.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button