بابەتمێشک

خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەتوانێت خەمۆکی کەم بکاتەوە

خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەتوانێت خەمۆکی کەم بکاتەوە

حەمامی ئاوی گەرم دەتوانێت خەمۆکی کەم بکاتەو. توێژینەوەیەکی بچووک دەریدەخات کە تەنیا دوو جار حەمامکردنی پاشنیوەڕۆیان تا ڕادەیەک باری دەروونی باش دەکات و بە سەقامگیریش دەمێنێتەوە. بڕی قازانجی ئەم کارە بەقەد وەرزشکردن بەکەڵکە و بۆ خەمۆکییەکی مامناوەندی وەک چارەسەر پێشنیار دەکرێت.
بردنەسەری پلەی گەرمیی جەستە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، چونکە یارمەتی دەدات ڕیتمی ڕۆژانە (کاتژمێری بیۆلۆژیکی) لە کاتی خەمۆکیدا تێک دەچیت و بەم کارە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی.
ڕیشەی خەمۆکی بە تەواوەتی نەزانراوە بەڵام ڕوانگەی زاڵ بۆ کەمیی سێرتۆنین دەگەڕێنرێتەوە و دەواکانی دژەخەمۆکی ئاستی ئەم ماددەیە دەبەنە سەر.
هۆکارێکی دیکە بۆ تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژیکی دەگەڕێنرێتەوە کە دەبێتە هۆی گۆڕانی فیزیکی و زیندەکیمیایی لە جەستەماندا. پلەی گەرمیی جەستەمان بە شێوەی ئاسایی لە بەیانیدا بەرز دەبێتەوە، لە پاشنیوەڕۆدا دەگات لوتکە و پاشان لە کاتی خەودا جەستەمان سارد دەبێتەوە.
ئەگەر خەمۆک بن، لەوانەیە ئەم ڕەوتە ئاساییەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بشێوێت یان تەنانەت بۆ چەند کاتژمێر دوا بکەوێت. یۆهانس نیومان لە زانکۆی فرایبۆرگی ئەڵمان و هاوکارەکانی دەڵێن کە حەمامی گەرم دەتوانێت ئەم سووڕە بگەڕێنێتەوە بۆ باری ئاسایی و باری دەروونی باش بکات.
نیومان و هاوکارەکانی توێژینەوەیان لەسەر ٤٥ کەسی خەمۆک کرد کە نزیک بە نیوەیان دەوای دژەخەمۆکییان بە کار دەهێنا. کەسەکان دابەش کرانە سەر دوو پۆل. پۆلێکیان دوو جار لە هەفتەدا وەرزشیان دەکرد و ئەوانی تر کەڵکیان لە چارەسەری گەرمایی وەرگرت.
ئەوانەی کەڵکیان لە چارەسەری گەرمایی وەردەگرت بۆ زیاتر لە ٣٠ خولەک دەچوونە ئاوی گەرم بە ٤٠ پلەی سانتیگراد. پاشان دەهاتنە دەر و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دەچوونە ژێر بەتانی (پەتوو) کە بە قوتووی ئاوی گەرمیش گەرم دادەهات. دوای دوو هەفتە هەندێک لە بەشداربووان ئەو کارەیان لە ماڵەوە دەکرد. ئەم کارە پلەی گەرمیی جەستە، ٢ پلەی سانتیگراد بەرز دەکاتەوە.
دوای هەشت هەفتە حەمامی ئاوی گەرم، نیشانەکانی خەمۆکی لە پێوانەی خەمۆکیدا، ٦ پلە هێنایە خوار، لە کاتێکدا وەزشکردن تەنیا ٣ پلە هێنایە خوار. هەروەها حەمامی ئاوی گەرم کاریگەرییەکەی زووتر لە وەرزشکردن و تەنیا دوای دوو هەفتە دەرکەوت.

وشەکان:
Depression scale پێوانەی خەمۆکی
Antidepressant دژەخەمۆکی
Biochemical زیندەکیمیایی
Thermal therapyچارەسەری گەرمایی
Circadian rhythm کاتژمێری بایۆلۆژیکی، ڕیتمی ڕۆژانە

سەرچاوە:
New Scientist, 27 October 2018, No3201.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button