بابەتمێشک

چۆن مرۆڤەکان و جرجەکان یادەوەرییە نەخوازراوەکان لە بیر دەبەنەوە؟

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی کامبریج، توانایی لەبیربردنەوەی ئەو شتانەی کە پێویستمان نین لە نێوان مرۆڤ و گواندارەکانی دیکەدا هاوبەشە. هەر بەم پێی ئەم توێژینەوەیە مرۆڤەکان و جرجەکان بە شێوەی چالاکانە بیرەوەرییە نەخوازراوەکان لە یاد دەبەنەوە و ئەو بەشانەی مێشکیش کە ئەم کارە دەکەن لە هەردووکیاندا یەکسانن. ئەم لەبیربردنەوە چالاکانەیە دەورێکی گرینگی لە خۆگونجاندنی بوونەوەران لەگەڵ ژینگەدا هەیە و ڕەنگە ئەم شتە بگەڕێتەوە بۆ ئەجدادی هاوبەشمان.
بەپێی توێژینەوەیەکی پێشووتر لە لایەن پڕۆفیسۆر مایکڵ ئەندێرسۆن لە زانکۆی کامبریج، مرۆڤ توانایی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی چالاکانە یادەوەرییەکانی لە بیر بباتەوە و چۆنیەتیی وەرگرتنەوەی یادەوەرییەکان دەورێکی گرینگی لەم پێواژۆیەدا هەیە. گرووپەکەی ئەو، هەروەها دەریخست، کە بیرهێنانەوەی بەمەبەستی یادەورییەکی ڕابردوو، تەنیا باگاکردنەوەی ئەو یادەوەرییە نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو یادەوەرییانەش لە بیر ببەینەوە کە دەبنە هۆی کێشە لە وەرگرتنەوەی یادەورییە خوازراوەکەدا. پڕۆفیسۆر ئاندرسۆن دەڵێت “زۆر بە سادەیی، بیرهێنانەوە هۆکاری سەرەکی لە بیر بردنەوەیە. خەڵک لەبیربردنەوە وەک شتێکی ناچالاک سەیر دەکەن. توێژینەوەکانی ئێمە دەریدەخەن کە خەڵک زۆر لەوەی زیاتر کە ئاگادارن لە پێکهاتنی چالاکانەی یادەوەرییەکانیاندا دەوریان هەیە. ئەو بیرۆکەیەی کە بیرهێنانەوە دەبێتە هۆی لەبیربردنەوە، سەرنجڕاکێشە و دەتوانێت زانیاریی زیاترمان لەسەر توانایی مرۆڤەکان بۆ لەبیربردنەوەی چالاکانە بداتێ.”
ئەم شتە هەروەک دەبێتە هۆی بردنەسەری کارایی بیرگە، دەتوانێت بشبێتە هۆی کێشە. بۆ وێنە ئەگەر پۆلیس لەگەڵ شاهیدی قەتڵێک وتووێژ بکات، پرسیارکردنی بەردوامیان لەسەر هەندێک وردەکاریی تایبەت لە شاهیدەکە، دەتوانێت ببێتە هۆی لەبیرچوونەوەی هەندێک زانیاریی گرینگ.
لەبیربردنەوەی چالاکانە تەنیا تایبەت نییە بە مرۆڤەکان. بەپێی وتارێک کە ئەمڕۆ لە نەیچردا بڵاو بووتەوە، دەرکەوتووە کە ئەم تایبەتمەندییە تەنیا تایبەت نییە بە مرۆڤەکان و جرجەکانیش وەک ئێمە ئەو تواناییەیان هەیە و مێزکانیزمەکەشی زۆر هاوشێوەی ئەوەی مرۆڤەکانە، ئەمەش پێماندەڵێت کە ڕەنگە ئەم تواناییە لەنێوان گواندارەکاندا هاوبەش بێت.

سەرچاوە:
https://m.medicalxpress.com/news/2018-11-amnesia-rats-humans-distracting-memories.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button